راویژكاری خامنه‌یی: ئه‌مه‌ریكا ناچاره به‌رامبه‌ر ئێران چۆك دابدات
"ئه‌مه‌ریكییه‌كان ناچار ده‌بن له سووریا رابكه‌ن، وه‌ك چۆن به‌ر له ماوه‌یه‌كی كه‌م له ئه‌فغانستانیش رایانكرد"

K24- هه‌ولێر:
ره‌حیم سه‌فه‌وی، گه‌وره راوێژكاری عه‌لی خامنه‌یی، رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران دووپاتی كرده‌وه، "ئه‌مه‌ریكا ناچار ده‌بێت به‌رامبه‌ر هێزی مه‌زنی ئێران چۆك دابدات و بگه‌ڕێته‌وه بۆ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی".
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا سه‌فه‌وی گوتی: "ئێران له ژینگه‌ی ناوخۆیی و هه‌رێمایه‌تی ده‌كه‌وێته دۆخێكی زۆر باش و ئه‌مه‌ریكییه‌كانیش ناچار ده‌بن له سووریا رابكه‌ن، وه‌ك چۆن به‌ر له ماوه‌یه‌كی كه‌م له ئه‌فغانستان رایانكرد".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه له مانگی نیسان/ ئه‌پریلی ئه‌مساڵه‌وه 6 گه‌ڕی دانوستان به چاودێری یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌باره‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران به‌ڕێوه‌چوون، كه له ساڵی 2018 له سه‌رده‌می ویلایه‌تی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا واشنتن كشانه‌وه‌ی خۆی له‌و رێككه‌وتنه راگه‌یاندبوو و سزای سه‌ختی ئابووری به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا سه‌پاند، ئه‌مه‌ش دواجار بووه هۆی ئه‌وه‌ی له ساڵی 2019 تارانیش پابه‌ندبوونی خۆی به بنه‌ماكانی رێككه‌وتنه‌كه كه‌م بكاته‌وه.
دانوستانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ش به فه‌رمی له نێوان ئێران له لایه‌ك و رووسیا، چین، فه‌ره‌نسا، به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیاش له لایه‌كی دیكه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چوون، به‌ڵام به‌ر له ماوه‌یه‌ك یه‌كێتی ئه‌وروپا و واشنتن به‌شداریكردنی ئه‌مه‌ریكای له گه‌ڕی داهاتووی دانوستانه‌كان راگه‌یاند، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ كامێك له‌و دوو لایه‌نانه په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ به ئێرانه‌وه بكات.
جێگای ئاماژه‌یه، به‌ر له هه‌ڵگرتنی سزای ئابووری له‌سه‌ر وڵاته‌كه‌یان، تاران ره‌تی ده‌كاته‌وه راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا بكه‌وێته دانوستان، له‌كاتێكدا واشنتن جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، كه پێویسته به‌ره‌وپێشچوونی دانوستانه‌كانی نێوانیان له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌نگاو به‌رامبه‌ر هه‌نگاو بكرێت.
H.B