له رووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی زانكۆی (پێرم)ـی رووسی عێراقییه‌ك برینداره
ئه‌و قوتابییه عێراقییه كچه هاوڕێ رووسییه‌كه‌ی خستووه‌ته سه‌ر زه‌وی و پاراستوویه‌تی، بۆیه به به‌ركه‌وتنی چه‌ند گولـله‌یه‌ك زامدار ده‌بێت
K24- هه‌ولێر:
له رووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی زانكۆی پێرمی رووسیا، قوتابییه‌كی عێراقی برینداره و له‌مباره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه به‌دواداچوون له‌باره‌ی ته‌ندروستی ئه‌و قوتابییه ده‌كات.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، له رێگه‌ی تویتێكه‌وه رایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه به گرنگییه‌وه به‌دواداچوون بۆ رووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی زانكۆی (پێرم)ـی رۆژهه‌ڵاتی مۆسكۆی پایته‌خت، ده‌كات.
راشیگه‌یاند، رووداوه‌كه تیرۆریستییه، حكومه‌تی عێراقی ده‌ستیكردووه به هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی رووسیا، بۆ ئه‌وه‌ی له ته‌ندروستی قوتابییه‌كی برینداری عێراقی، دڵنیا بنه‌وه.
میدیا عێراقییه‌كان بڵاویانكرده‌وه، له رووداوێكی ته‌قه‌كردندا، چه‌كدارێك له حه‌ره‌می زانكۆدا (6) قوتابی ده‌كوژێت و (20)ـی دیكه‌ش بریندار ده‌كات، ئه‌و قوتابییه عێراقییه‌ش به‌ناوی (عه‌بدوڵڵا عوبێد)ـه، له‌كاتی ته‌قه‌كردندا پارێزگاری له كچه قوتابییه‌كی رووسی هاوڕێی ده‌كات و به سه‌ختی بریندار ده‌بێت.
میدیاكان ئاماژهیانپێكردووه، ژماره‌یه‌ك قوتابی خه‌ریكی خوێندنی وانه‌ی كیمیا بوونه له پۆل، له‌پڕ چه‌كدارێك لێیان هاتووه‌ته ژووره‌وه و ته‌قه‌ی لێیان كردووه، ئه‌و قوتابییه عێراقییه‌ش كچه هاوڕێ رووسییه‌كه‌ی خستووه‌ته سه‌ر زه‌وی و پاراستوویه‌تی، بۆیه به به‌ركه‌وتنی چه‌ند گولـله‌یه‌ك زامدار ده‌بێت، له‌مباره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاندووه كه ته‌ندروستی ئه‌و قوتابییه باشه.
پۆلیسی ئه‌و ناوچه‌یه‌ش رایگه‌یاند، به‌ماوه‌یه‌كی كورت ئه‌و چه‌كداره ده‌ستگیر كرا، دوای ئه‌وه‌ی هێرشی كردووه‌ته سه‌ر زانكۆی (پێرم) كه 1300 كیلۆمه‌تر له مۆسكۆوه دووره.