دوو کاندید لە هەڵبژاردن دوور دەخرێنەوە

کۆمسیۆن: دەنگەکانیان هەژمار ناکرێت

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق
کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق

K24 - هەولێر

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دوو کاندید دووردەخاتەوە و هۆکاری دوورخستنەوەشیان ئاشکرا دەکات.

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە نووسراوێکی فەرمیدا ئاشکرای کرد، هەریەک لە کاندیدان محەمەد مەهدی عەبد عامری و سەڵاح مجەبەل تاهیر سویدی، بەهۆی پابەنەبوون بە بنەماکانی هەڵبژاردن کە پێشتر واژۆیان لەسەر کردووە لە پرۆسەی هەڵبژاردن دوورخرانەوە.

روونکراوەتەوە، ئەو دوو کاندیدە بەهۆی هێرشکردنە سەر دادگاکان لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا، لە کاندیدبوون دوورخراونەتەوە و دەنگەکانیشیان هەژمار ناکرێت.

لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق بۆ خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەران کە بڕیارە لە 10ی ئۆکتۆبەری 2021 بەڕێوەبچێت 3 هەزار و 244 کەس خۆیان کاندید کردووە و کێبڕکێ لەسەر 329 کورسی پەرلەمانی دەکەن.