بە سەرپەرشتی سەرۆک بارزانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی کۆدەبێتەوە

هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق و دۆخی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە تاوتوێ دەکرێت

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان - 21/9/2021
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان - 21/9/2021

K24 - هەولێر

ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرپەرشتی سەرۆک بارزانی کۆدەبێتەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، ئەمڕۆ 21/9/2021، ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرپەرشتی سەرۆک بارزانی کۆدەبێتەوە.

هەر بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست پەیامنێرمان کەوتووە، لە کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی، هەڵبژاردنی پێشوەختە و دۆخی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە تاوتوێ دەکرێن.

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی لە کاتێکدایە کە 10 مانگی داهاتوو هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق ئەنجامدەدرێت، پارتی لە هەڵبژاردنی رابردووی پەرلەمانی عێراق لەسەر ئاستی عێراق وەک حزب زۆرترین دەنگی بەدەستهێنا، لەم هەڵبژاردنەش دەیەوێت بە بە کۆکردنەوەی زۆرترین دەنگ کاندیدەکانی سەربخات.

 

Fly Erbil Advertisment