"ئەمەریکا هاوپەیمانێکی بێ وەفایە"

یەکێتی ئەوروپا رەخنەی توند لە ئەمەریگا دەگرێت

چارلس میشێل، سەرۆکی ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا
چارلس میشێل، سەرۆکی ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا

K24 - هەولێر

سەرۆکی ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا رەخنە لە واشنتن دەگرێت و رایدەگەێنێت، ئەمەریکا هاوپەیمانێکی بێ وەفایە.

چارلس میشێل، سەرۆکی ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا، لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان لە وتارێکدا رەخنەی توند لە ئەمەریکا دەگرێت، بەرامبەر بە هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی کڕینی ژمارەیەک ژێر دەریایی فەرەنسی لەلایەن ئوسترالیاوە.

میشێل گوتی: "هاوپەیمانی لەسەر بنەمای شەفافیەت و متمانە دروست دەبێت، بەڵام ئەوەی ئێمە لە ئەمەریکامان بینی شەفافیەت و متمانەی تێدا نییە و ئەمەریکا وڵاتێکی بێوەفایە".

ساڵی 2016 ئوسترالیا بۆ کڕینی چەند ژێر دەریاییەکی پێشکەوتوو گرێبەستێکی لەگەڵ فەرەنسا کردبوو، بەڵام ئەمەریکا دەچێتە ناو رێککەوتنەکە و ئۆفەرێک دەداتە ئوسترالیا و گرێبەستە زەبەلاحەکە نێوان فەرەنسا و ئوسترالیا هەڵدەوەشێنێتەوە. ئەمەش فەرەنسای نیگەران کردووە و باڵیۆزی وڵاتەکەی لە واشنتن کشاندووەتەوە.