رێگایەکی سەرەکی هەولێر بەشێوەی کاتی دادەخرێت

هاتووچۆی هەولێر شوفێر و هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە

رێگای هەولێر - پیرمام
رێگای هەولێر - پیرمام

K24 – هەولێر

بەمەبەستی چاککردنی، بەشێک لە رێگای هەولێر – پیرمام، بەشێوەیەکی کاتی دادەخرێت.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر، سەرجەم شوفێران و هاووڵاتییانی شاری هەولێر بەتایبەتی دانیشتووانی شاوێس وماس سیتی و گەڕەکی سەفین ئاگادار دەکاتەوە "لە رۆژی 2021/9/22 شوێن پێچی بەردەم ئەنجومەنی سەرکردایەتی هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەو بەشەی کە پێچکردنەوەیە بۆ ناوشار دادەخرێت، بەشێوەی کاتی بۆ کاری چاکردنەوە. شوفێران لەو ماوەیە دەتوانن بۆ پێچکردنەوە بۆ ناوشار شەقامی 150مەتری بەکاربێنن".