وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی بە نوێنەرایەتی سەرۆکی حکومەتی ھەرێم سهردانی یهكێتی زانایان دهكات
پشتیوان سادق پیرۆزبایی یادی (51) ساڵەی دامەزراندنی له یەکێتی زانایانی ئایینی كوردستان كرد
K24 - ههولێر:
وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی بەنوێنەرایەتی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەمەبەستی پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنەوە سەردانی یەکێتی زانایانی ئایینی كوردستان دەکات.
د. پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی ئهمڕۆ سێشەممە (21ی ئهیلوول/ سێپتێمبهری 2021) بە یاوەری زیندین مهولوود، بریکاری وەزارەت، بەمەبەستی پیرۆزبایی یادی (51) ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی سەردانی بارەگای یەکێتی زانایانی کرد.
وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی بەناوی "مسرور بارزانی"، سەرۆکی حكومهتی ههرێمی کوردستان پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆك و جێگر و ئەندامانی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی زانایان کرد، ھیوای سەرکەوتن و سەرفرازی و بەردەوام بوونی بۆ پڕۆژە و کار و چالاکییەکانی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان خواست.
یهكێتی زانایانی ئایینی كوردستان وهك رێکخراوێك لەسەر راسپاردەی رابەری شۆرشی کورد "مەلا مستەفای بارزانی"، له 21ی ئهیلوولی 1970 دروست بووە.
یەکێتی زانایان خاوەن مێژوویەکی پڕ سەروەرییە و رۆڵی کارایان لە خەبات و شۆڕشەکانی و کوردستان و ئایینپەروەوری و نیشتمانپەروەریدا ھەبووە.
د.ی