زه‌ريف: عێراق بهجێناهێڵين
و رەخنەی تووندیشى لە سعوودیە گرت، له سه‌ر ئه‌وه‌ی داوای کردووە ئێران، عێراق جێبهێڵێت و تۆمه‌تبارى كردووه به‌وه‌ى شەڕی تایفەگەری لە عێراق دروست دەکات.
K24 – هه‌ولێر:
محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران رايگه‌ياند، تاران بەھیچ شێوەیەک نیازی جێهێشتنی عێراقى نییه و رەخنەی تووندیشى لە سعوودیە گرت، له سه‌ر ئه‌وه‌ی داوای کردووە ئێران، عێراق جێبهێڵێت و تۆمه‌تبارى كردووه به‌وه‌ى شەڕی تایفەگەری لە عێراق دروست دەکات.
محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە ستۆکھۆڵمی پایتەختی سوید، رایگه‌یاند، ئێران كاتێك ئامادەیە عێراق جێبهێڵێت، كه حكوومه‌تی عێراقی داوای لێ بکات، ئه‌گه‌رنا بە فەرمانی ھیچ وڵاتێکی دیکە لە عێراق ناکشێتەوە.
گوتیشی: وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە ھاوکاریکردنی عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و رێکخراوە توندڕەوەکان.
چەند رۆژێک لەمەوبەر، عادل جوبەیر وەزیری دەرەوەی سعودییە، ئێرانی تۆمەتبار کرد بەوەی دووبەرەکی و ناکۆکی تایفەگەری لەنێوان پێكهاته عێراقییەکان دروست دەکات، له به‌رامبه‌ردا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، ئەو تۆمەتانە هه‌ڵبه‌ستراون.