مهسرور بارزانی: لە جێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بەردەوام دهبین
سهرۆكی حكومهت له كێشهكانی قهزای سێمێل دهكۆڵێتهوه
K24 - ههولێر:
ئەمڕۆسێشەممە 21 ی ئەیلوولی 2021مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی قەزای سێمێلی کرد لە پارێزگای دهۆک.
لە کۆبوونەوەکەدا لەگەڵ قایمقام و بەڕێوەبەرەکانی قەزای سێمێل، کە پارێزگاری دهۆکیش ئامادەی بوو، سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا کە ئامانج لە سەردانەکە ئەوەیە لە نزیکەوە ئاگاداریی خواست و پێداویستییەکانی قەزای سێمێل بێت، جەختیشی لەوە کردەوە کە حکومەت کاردەکات بۆ ئەوەی بێ جیاوازی خزمەتی هەموو شار و شارۆچکە و گوند و دەڤەرەکانی کوردستان بکات، بە پێی توانای دارایی بەردەستيش، لە جێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بەردەوامە.
سەرۆکی حکومەت بەرپرسانی قەزای سێمێلی ڕاسپارد کە هەموو هەوڵێک بخەنەگەڕ لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییانی سنوورەکەیان.


