ئه‌ڵمانیا پلانی ته‌قاندنه‌وه‌ی ناوچه‌یه‌كی دێرینی دۆسڵدۆرف پوچه‌ڵ ده‌كاته‌وه
سێ كه‌سی سوری ده‌ستگیر كراوه
K24 – هه‌ولێر
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌ڵمانیا پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی پلانێكی داعشیان ڕاگه‌یاند كه ویستوویانه له‌و وڵاته ئه‌نجامی بده‌ن، به‌و هۆیه‌شه‌وه سێ كه‌سی سوری ده‌ستگیر كردووه كه له‌م دواییانه‌دا له‌ڕێگه‌ی یۆنانه‌وه گه‌یشتونه‌ته ئه‌ڵمانیا.
نوێنه‌رایه‌تی فیدراڵی له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندووه" به‌پێی ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی تا ئێستا له لێكۆڵینه‌وه‌كان دهستكهوتوون" گومانلێكراوه‌كان بیریان له‌وه كردووه‌ته‌وه له‌ناوچه‌یه‌كی دێرینی شاری دۆسڵدۆرف كرده‌ی تیرۆریستی و خۆكوژی ئه‌نجام بده‌ن.
ئه‌و سێ كه‌سه ناوه‌كانیان به‌مشێوه‌یه بڵاوكراوه‌ته‌وه و بریتین له هه‌ریه‌ك له (حه‌مزه س) ی ته‌مه‌ن 27 ساڵ و ( مه‌حمود ب ) ته‌مه‌ن 25 ساڵ و ( عه‌بدولڕه‌حمان ئ.ك ) ته‌مه‌ن 31 ساڵ كه هاوڵاتی سورین و له باكوری ناوچه‌ی رینانیای باكوری ویستڤانیا له براندبورگ و ناوچه‌ی بادی فۆرتمبۆرگ له‌كاتی پشكنینی جێگه‌كانیان گیراوون.
سێ كه‌سه‌كه له‌مانگی ئادار و ته‌مووزی 2015 له‌كاتی چوونی لێشاوی په‌نابه‌ران چونه‌ته ئه‌وروپا.
كه‌سێكی دیكه‌ش به ناوی ( ساڵح ئ ) ته‌مه‌ن 25 ساڵ كه په‌یوه‌ندیی به‌م سێ كه‌سه‌وه هه‌بووه و له‌مانگی شوباتی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن فه‌ره‌نساوه زیندانی كراوه،ئه‌ڵمانیا داوای ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی ده‌كات.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه دووان له‌و كه‌سانه كه له سوریاوه فه‌رمانیان بۆ هاتووه و له‌سه‌ریان پێویست بووه دوو تیرۆریست ئاماده بكه‌ن له‌سه‌ر شه‌قامێكی سه‌ره‌كی شاره‌كه خۆیان بته‌قێننه‌وه.
ده‌ستگیر كردنی ئه‌و كه‌سانه‌ش به‌هۆی زیادبوونی ترسی ئه‌ڵمانیایه له كرده‌وه‌ی تیرۆریستی پاش ڕووداوه‌كانی پاریس و برۆكسل و كێشه‌ی په‌نابه‌ران.
له‌باره‌ی نه‌بوونی به‌ڵگه له‌سه‌ر كرده‌وه‌كانیان ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌ڵمانیا ڕایده‌گه‌یه‌نن ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌ی پێویستیش به‌رده‌ست نه‌بێت،لانی كه‌م كه‌سانێكیان گه‌مارۆداوه تا كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له دۆسڵدۆرف ئه‌نجام نه‌ده‌ن.
