چالاكوانێكی سیاسی عێراقی: له شێوازی پڕوپاگه‌نده‌ی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ناڕازین
"له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا، بانگه‌شه‌ی هیچ كاندێك سه‌رنجی رانه‌كێشام"
K24 – هه‌ولێر:
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی هه‌ڵبژاردن، كه له (10 ی تشرینی یه‌كه‌م)ـی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه ده‌چێت، پڕوپاگه‌نده كردن بۆ كاندیده‌كان به‌رده‌وامی هه‌یه، له كاتێكدا لێژنه‌كان و هاوپه‌یمانێتییه‌كان و پارته سیاسییه‌كان، وێنه‌ی كاندیده‌كانیان له‌و شوێنانه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، كه نه‌شیاوه، كاتێك خه‌ڵكی عێراق ئه‌مه به بڵاوكردنه‌وه‌ی ناكۆكی و رقلێبوونه‌وه، وه‌سفی بۆ ده‌كه‌ن.
قادر جه‌لیل، موختاری ناوچه‌ی (شه‌واك)ـه له به‌غدای پایته‌ختی عێراق، رایگه‌یاند، له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا، بانگه‌شه‌ی هیچ كاندێك سه‌رنجی رانه‌كێشام، به به به‌راورد له‌گه‌ڵ رووداوه‌كانی شه‌قام له پایته‌خت.
ماجید حه‌مید، چالاكوانی سیاسی له به‌غداوه رایگه‌یاند، ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی كه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرێت، خراپترینه له‌وه‌ته‌ی عێراق بوونی هه‌یه، چونكه ئاستی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی كاندیده‌كان زۆر نزمبووه‌ته‌وه و له بری ئه‌وه‌ی كه له رێگه‌ی به‌رنامه‌كانیان سه‌رنجی خه‌ڵكی رابكێشن، به پێچه‌وانه‌وه بیری رقلێبوونه‌وه و ره‌گه‌زپه‌رستی له عێراق بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، خه‌ڵك له‌م شێوازه رێكلام و پڕوپاگه‌نده‌یه ناڕازین.
راشیگه‌یاند، كاتێك ده‌سته‌واژه‌كانی (نه‌وه‌ی باشه‌كان) و ( ئێمه ره‌سه‌نه‌كانین) به‌كار ده‌هێنن، كاریگه‌ری بۆ سه‌ر بۆچوون و ده‌روونی عێراقییه‌كان دروست ده‌كات.
پێشتر كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، رێككاره‌كانی پڕوپاگه‌نده‌ی بۆ كاندیده‌كان د‌یاریكردبوو، كه وێنه‌ی خۆیان به‌سه‌ر دیواری ماڵ و باڵه‌خانه‌ی بازرگانی هه‌ڵنه‌واسن، جیا له‌وه‌ش وێنه‌ی كاندیده‌كان به‌سه‌ر هێماكانی هات و چۆی شاردا بلاوه پێنه‌كه‌ن، ئه‌مانه هه‌مووی له به‌غدا جێبه‌جێنه‌كراون.
كۆمیسیۆن راشیگه‌یاند، ناكرێت وێنه‌ی كاندیده‌كان له باخچه گشتییه‌كانه‌وه هه‌ڵبواسرێت، جیا له‌وه‌ش زانكۆ و قوتابخانه و مزگه‌وت و فه‌رمانگه حكومییه‌كانیش ناكرێت رێكلامی هه‌ڵبژاردنی تێدا بكرێت، وێڕای ئه‌وه‌ش كه نابێ ناوچه شوێنه‌وارییه‌كان و په‌یكه‌ر و وێنه‌ی كه‌سایه‌تییه‌كان بۆ بواری هه‌ڵبژاردن به‌كار بهێنرێتو كه ئه‌مانه هه‌مووی له به‌غدا كراوه.
سه‌رچاوه: ئه‌لحوره