كهركووك.. دەستڕێژی گوللـە لەبەرپرسێکی پارتی کرا
لەکاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵهوه چهند چهكدارێك دهستڕێژیان لێكردووه
K24 - ههولێر:
شەوی رابردوو لەنزیک گوندی پاپیلان لە سنووری شارەدێی شوانی سەربە پارێزگای کەرکووک، لەنێو ئۆتۆمبێلێکەوە دەستڕێژی گوللـە لە "لوقمان ئاڵتون"، کاگێڕی لقی نۆزدەی چەمچەماڵ-ی پارتی دیموكراتی كوردستان کرا و بەسووکی برینداربوو.
لەبارەی رووداوەکەوە "لوقمان ئاڵتون شوانی"، بە کوردستان24ی راگەیاند، شەوی رابردوو لەکاتی گەڕانەوەمان بۆ ماڵهوه، ئۆتۆمبێلێک کە چەند چەکدارێکی تێدابووە، لە سنووری شارەدێی شوان دەستڕێژی گوللـەی لێکردین، دواتر لاووبەڕووبوونەوە لەنێوانمان روویدا.
ئاماژهی بهوهش كرد، قاچێکی و چاوێکیشی بەهۆی هەڵبەزینی فیشەکەوە بەرد و ساچمە لێیداوە و برینداربووه، سەبارەت بەناسنامەی چەکدارەکان ئاشکرایکرد، ئەو شوێنە کەوتووهتە نێوان سوپای عێراق و پێشمەرگەوە و هیچ هێزێکی لێ نییە و نازانێت ئەو گرووپە کێ بوونە و سەربەکێن.