نوێنه‌ری میدیایی یه‌كێتی ئه‌وروپا سه‌ردانی دامه‌زراوه‌ی كوردستان24 ده‌كات
تایبه‌ت بۆ چاودێری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن
K24 - هه‌ولێر:
مار ئه‌گیولێرا ڤاكیز، نوێنه‌ری میدیایی یه‌كێتی ئه‌وروپا له تیمی چاودێریكردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق، سه‌ردانی دامه‌زراوه‌ی كوردستان24ی كرد.
نوێنه‌ری میدیایی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و بەرپرسانی دیکەی دامه‌زراوه‌ی كوردستان24 پێشوازی لێكرا و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، باس له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و رۆڵی میدیا و كاریگه‌ریی سۆشیال میدیا له پرۆسه‌كه کرا.
محه‌مه‌د حاجی كه‌ریم، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دامه‌زراوه‌ی كوردستان24، پوخته‌یه‌كی له باره‌ی كار و پلانه‌كانی دامه‌زراوه‌ی كوردستان24ی بۆ رووماڵی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن خسته‌ڕوو.
لای خۆیه‌وه مار ئه‌گیولێرا ڤاكیز، ئاماژه‌ی به رۆڵی چاودێرانی بیانی له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن كرد و رایگه‌یاند، ئەوان بە بایەخەوە دەڕواننە رۆڵی میدیا لە رووماڵی رۆژانی بانگەشەی هەڵبژاردن و رۆژی دەنگدان، هەر خۆشی سەرپەرشتی تیمەکانیان له عێراق و هه‌رێمی كوردستان دەکات.



فۆتۆ: هاوكار فه‌رهاد