کازمی هۆشداری لە کڕینی دەنگەکانی هەڵبژاردن دەدات
"هەڵبژاردنی ئەمجارە باشترین بژاردەیە"
K24 - هەولێر
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره باشترین بژارده‌ی گه‌له‌كه‌مان ده‌بێت، و پاك و بێگه‌ردیش ده‌بێت.
مسته‌فا كازمی، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند "ته‌واوی پێداویستییه‌كانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنمان دابینكردووه له رووی ئه‌منی، لۆجێستی، دارایی، و هیچ شتێك نه‌ماوه ته‌نیا كات نه‌بێت".
كازمی، گوتیشی "هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ئه‌نجامه‌كانی شه‌فاف و بێگه‌رد ده‌بێت، و باجه‌كه‌ی هه‌ر چییه‌ك بێت رێگه به گه‌نده‌ڵی و ساخته‌كاری نادرێت".
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هۆشداری له كڕینی ده‌نگەکانی هەڵبژاردن ده‌دات و دەڵێ "نابێت هاووڵاتییان باوه‌ڕ به به‌ڵێنی دامه‌زراندن و دابه‌شكردنی زه‌وی بكه‌ن، چونكه ئه‌مانه به‌ڵێنی درۆن".
هەڵبژاردنی پێشوەختە بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 10/10/2021 بەڕێوەدەچێت، 3 هەزار و 244 کەس خۆیان کاندید کردووە و کێبڕکێ لەسەر 329 کورسی پەرلەمانی دەکەن. لە عێراق و هەرێمی کوردستان 24 ملیۆن و 299 هەزار کەس مافی دەنگدانیان هەیە،و 8 هەزار و 273 بنکە هەن دابەشکراون بەسەر 55 وێستگە.