3 ملیۆن عێراقی كارتی ده‌نگدانیان وه‌رنه‌گرتووه‌ته‌وه
25 ملیۆن ده‌نگده‌ری عێراقی مافی ده‌نگدانیان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا هه‌یه

K24 - هەولێر:
ناوه‌ندی ستراتیژی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له عێراق، بڵاویكرده‌وه، (17) رۆژ ماوه كه هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له عێراق به‌ڕێوه بچێت، تا ئێستا (3) ملیۆن كارتی بایۆمه‌تری ده‌نگدان له‌لایه‌ن ده‌نگده‌رانه‌وه وه‌رنه‌گیراوه‌ته‌وه.
حازم ردێنی، جێگری سه‌رۆكی ناوه‌ندی ستراتیژی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له عێراق، رایگه‌یاند، (3) ملیۆن كارتی ده‌نگدان له لایه‌ن عێراقییه‌كانه‌وه بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردن، وه‌رنه‌گیراوه‌ته‌وه، كه له بنكه‌كانی نوێكردنه‌وه و تۆماری كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان ماوه‌ته‌وه، كه له (1079) بنكه پێكهاتووه.
روونیكرده‌وه، رێژه‌ی وه‌رنه‌گرتنه‌وه‌ی كارته‌كانی ده‌نگدان به‌رزه، له‌كاتێكدا كاتی ده‌نگدان كه‌می ماوه و كاندید و لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق چاوه‌ڕێن خه‌ڵك له (10)ـی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ روو له بنكه‌كانی ده‌نگدان بكه‌ن.
جێی باسه (25،139،375) ملیۆن ده‌نگده‌ری عێراقی مافی ده‌نگدانیان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا له كۆی (1079) بنكه‌دا، هه‌یه، كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو له عێراقدا دابه‌شكراون، هه‌روه‌ك كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان رایگه‌یاند.