بڕیارێک لەبارەی نوێکردنەوەی ساڵیانە و گواستنەوەی خاوەنداریەتی ئۆتۆمبێل دەدرێت
لەبارەی ژمارەی کاتی و گواستنەوەی ساڵیانە هاووڵاتیی و شوفێران ئاگادار دەکرێنەوە

K24 – هەولێر
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان، لەبارەی نوێکردنەوەی ساڵیانە و گواستنەوەی خاوەنداریەتی کردنی و ژمارەی کاتی ئۆتۆمبێلەوە، چەند بڕیارێکی نوێ دەدات.
بەگوێرەی نووسراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆ، کە وێنەیەکی دەست کوردستان24 کەوتووە "ئەو ئۆتۆمبێل و ئامێرانەی کە ژمارەی کاتیان لەسەرە لەلایەن خاوەنەکانیان داوای تۆمارکردنیان دەکەن، دەبێت لەو پارێزگایەی کە تۆماری دەکات، پشکنینەکەی لە هەمان پارێزگا بکات".
لە خاڵێکی دیکەی نووسراوەکە ئاماژە بەوەکراوە: "لەکاتی نوێکردنەوەی ساڵیانە یان گواستنەوەی خاوەنداریەتی یان گواستنەوەی ئۆتۆمبێل و ئامێر، لە پارێزگایەک بۆ پارێزگایەکی دیکە خاوەنەکە سەربەستە لە هەر پارێزگایەک ئۆتۆمبێل یان ئامێرەکە پشکنینی بۆ بکات".