وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌: ئه‌ڵمانیا له‌هاوكاریكردنی پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت

"سەرۆکی ئەرکان له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ سوپاسی حکومەت و گەلی ئەڵمانیای کرد"

هێزی پێشمه‌رگه
هێزی پێشمه‌رگه

k24 - هەولێر:

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، له‌ دیداری کۆڵۆنێڵ مايەر له وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیا و کۆڵۆنێڵ كای بەرپرسی پڕۆژەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ فریق جەمال محمد، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، جه‌خت له‌ بەردەوامی هەماهەنگی و هاوکارییەکانی حکومەتی ئەڵمانیایان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە، دووپات کردەوە.

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ راشیگه‌یاند، له‌و دیداره‌دا شاندی ئه‌ڵمانی بەردەوامی هەماهەنگی و هاوکارییەکانی حکومەتی ئەڵمانیایان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە دووپات کردەوە.

روونیكرده‌وه‌، بەردەوام دەبن لە کارکردن لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە لەبواری ڕاوێژکارەکارییەوە لە هەرێمی کوردستان.

دیداری شاندی ئه‌ڵمانی و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌
دیداری شاندی ئه‌ڵمانی و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌

سەرۆکی ئەرکان له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ سوپاسی حکومەت و گەلی ئەڵمانیای کرد، ئامادەیی وەزارەتی پێشمەرگەی پیشان دا، بۆ هەماهەنگی و هاوکاریەک لەگەڵ تیمەکانی سوپای ئەڵمانیا لەکوردستان.