كۆشكی سپی: مانگی داهاتوو بایدن و ماكرۆن له ئه‌وروپا كۆده‌بنه‌وه
"هه‌ردوو سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و فه‌ره‌نسا رێكه‌وتن له‌سه‌ر به‌رده‌وامی گفتوگۆكان"
K24 – هه‌ولێر:
دوای ئه‌نجامدانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له نێوان جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، بڕیاریاندا كه له‌مانگی داهاتوو له ئه‌وروپا كۆببنه‌وه.
له‌چوارچێوه‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی كۆشكی سپی، رایگه‌یاند، هه‌ردوو سه‌رۆك ماكرۆن و بایدن رێكه‌وتن كه كۆنتڕۆڵی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان پاریس و واشنتن بكه‌ن، دوای ئه‌وه‌ی رێكه‌وتنی نێوانی (ئوستراڵیا و ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا) بۆ فرۆشتنی كه‌شتیگه‌لی ناووكی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ واشنتن، فه‌ره‌نسای نیگه‌ران كرد.
كۆشكی سپی راشیگه‌یاند، هه‌ردوو سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و فه‌ره‌نسا رێكه‌وتن له سه‌ر به‌رده‌وامبوونی گفتوگۆكانی نێوانیان، به‌تایبه‌ت ئه‌و پرسانه‌ی كه لای فه‌ره‌نسا گرنگه، بایدن بۆ ئه‌مه هه‌موو ئاماده‌ییه‌كی واشنتنی نیشاندا.
داڕشتنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانی نێوان (واشنتن و له‌نده‌ن و كانبێرا)، بووه هۆكاری نیگه‌رانبوونی هاوپه‌یمانه كۆنه ئه‌وروپاییه‌كان و چین.
جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و بۆریس جۆنسن سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا و سكۆت مۆریسنی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوستراڵی، هاوپه‌یمانێتی تازه‌یان له جیهان راگه‌یاند، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكه بۆ راگرتنی هه‌ژموونی چینی، جیا له‌وه‌ش هاوپه‌یمانێتییه سه‌ربازییه‌كانیش له جیهان دووباره داده‌ڕێژرێنه‌وه.
رێكه‌وتنه‌كه بریتییه له دابینكردنی كه‌شتیگه‌لی ناووكی ده‌ریاوانی له لایه‌ن ئوستراڵیاوه، له به‌رامبه‌ردا به‌ڵێن و رێکكه‌وتن له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا له‌باره‌ی ئه‌و پرسه‌وه كرابوو.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه چین ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه تازه‌یه‌ی به نابه‌رپرسانه وه‌سفكرد، له‌مباره‌وه گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین رایگه‌یاند، هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی تازه له نێوان ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا و ئوستراڵیا، له بواری كه‌شتیگه‌لی ناووكی، دۆخی جیهان و سه‌قامگیرییه‌كه‌ی تێكده‌دات.
ئاماژه‌یپێكرد، ئه‌مه وا ده‌كات پێشبڕكێی خۆپڕچه‌ككردن له جیهاندا ده‌ستپێبكات، هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌باره‌ی بڵاونه‌بوونه‌وه‌ی چه‌كی ناوكی له‌بار ببات، هه‌رسێ وڵاتیشی به هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگێكی سارد له دژی، تۆمه‌تباركرد.
جان ئیف لۆدریان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا، ئه‌و رێكه‌وتنه تازه‌یه‌ی به بڕیارێكی خراپ وه‌سفكرد و رایگه‌یاند، ئه‌وه چه‌قۆیه‌كه و له‌پشته‌وه لێماندرا، بۆیه هه‌ست به تووڕه‌بوون ده‌كه‌ین، چونكه ناكرێ ئه‌م شتانه له نێوان هاوپه‌یمانان روو بدات.
سه‌رچاوه: ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا