به‌غدا: بوونی داعش له سووریا هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر سه‌قامگیری عێراق
"عێراق داوای له سووریا كردووه كه پێكه‌وه بۆ داهاتوو كاری هاوبه‌ش بكه‌ن"
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له سه‌روبه‌ندی دیداری له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا، له چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی (76)ـمین خوولی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند، بوونی داعش و رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان له سووریا، هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر سه‌قامگیری عێراق.
دكتۆر فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، له چوارچێوه‌ی دیدارێكی له‌گه‌ڵ فه‌یسه‌ڵ میقداد، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا راشیگه‌یاند، هه‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری گرووپ و رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان له نێو خاكی سووریا، سه‌قاگیری و ئارامی عێراق تێك ده‌دات، پێویست ده‌كات دیمه‌شق و به‌غدا پێكه‌وه له‌و باره‌وه هه‌ماهه‌نگ بن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق روونیكرده‌وه، دۆخی سووریا سه‌قامگیر نییه، ئه‌میش به‌هۆی هه‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان، كه راسته‌وخۆ كاریگه‌ری هه‌یه بۆ رووداوه‌كانی نێوخۆیی عێراق، كه تا ئێستا شانه‌كانی داعش له سووریا لهگهشهكردنن و هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر ئاسایشی عێراق.
ئاماژه‌یپێكرد، عێراق داوای له سووریا كردووه كه پێكه‌وه بۆ داهاتوو كاری هاوبه‌ش بكه‌ن، هاوتا بێت له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه ناوخۆیی و ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، چونكه سووریا بۆ عێراق گرنگه، عێراق له هه‌وڵی به‌رده‌وامدایه بۆ گێڕانه‌وه‌ی سووریا بۆ ریز كۆمكاری عه‌ره‌بی.
جه‌ختكرایه‌وه سه‌ر پته‌وكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵات، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌موو رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كان كه به‌رۆكی ناوچه‌كه‌ی گرتووه.
سه‌رچاوه: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق