له‌قامشلۆ خۆپیشاندانه
هێرش كرایه سه‌ر خۆپیشانده‌ران

K24- قامشلۆ:
له‌سه‌ر بانگه‌وازی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كورد له سووریا "ئه‌نه‌كه‌سه"، خۆپیشاندان له چه‌ند شارێكی رۆژئاوای كوردستان ده‌ستیپێكرد و له شاری قامشلۆش هێرش كرایه سه‌ر خۆپیشانده‌ران و توندوتیژیی لێ كه‌وته‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، له شاری قامشلۆ گرووپی "لاوانی شۆڕشگێڕ" كه راسته‌وخۆ سه‌ر به پارتی یه‌كێتی دیموكرات "په‌یه‌ده"ـن، هێرشیان كره سه‌ر خۆپیشانده‌ران و ژماره‌یه‌ك خۆپپیشانده‌ر برینداربوون.
به‌هۆی ده‌ستگیركردنی ئه‌ندامانی پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كان و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی كاڵا و پێداویستییه‌كان و سه‌پاندنی باج به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا له‌لایه‌ن ئیداره‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ره‌وه، ئه‌نه‌كه‌سه داوای له هاووڵاتییان كردبوو، ئه‌مڕۆ كاتژمێر 5:00ی ئێواره بێنه سه‌ر شه‌قام و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان ده‌رببڕن.
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كورد له سووریا داوای له خه‌ڵكی ناوچه جیاوازه‌كانی رۆژئاوا كردبوو، له خۆپیشاندانه‌كاندا دروشمه‌كانی "نا بۆ ده‌ستگیركردن، ئازادی بۆ زیندانیان" و "نا بۆ سه‌پاندنی باج به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا" و "نا بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی نان" به‌رز بكه‌نه‌وه.
دوێنێش له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی رۆژئاوای كوردستان خه‌ڵكی رژانه سه‌ر شه‌قام و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان به‌رامبه‌ر گرانبوونی نرخی پێداویستییه‌كان و بڕیاره‌كانی ئیداره‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر و ئاسایشی رۆژئاوا نیشاندا.





.jpg)



H.B