بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان و عێراقی هه‌ژاند
له هه‌ندێك ناوچه‌ی پارێزگای دهۆك هه‌ستیپێكراوه
K24 - هه‌ولێر:
شه‌وی رابردوو، كاتژمێر 11:43 خوله‌ك به كاتی هه‌ولێر، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان و عێراقی به سووكی هه‌ژاند، هه‌رچه‌نده گوڕه‌كه‌ی كه‌مبووه، به‌ڵام له‌لایه‌ن دانیشتووانی ناوچه‌كه، هه‌ستیپێكراوه.
به گوێره‌ی ناوه‌ندی چاودێری بوومه‌له‌رزه و گڕكانه‌كانی ئه‌وروپا، سه‌رچاوه‌ی بوومه‌له‌رزه‌كه شارۆچكه‌ی ته‌لعه‌فه‌ری سه‌ر به پارێزگای نه‌ینه‌وا بووه، چه‌قی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ش له قووڵایی زیاتر له دوو كیلۆمه‌تر بووه، به‌ڵام له‌لایه‌ن دانیشتووانی ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی ده‌وروبه‌ریشی هه‌ستی پێكراوه.
وه‌ك ئه‌و ناوه‌نده ئاماژه‌ی بۆ كردووه، گوڕه‌كه‌ی به پله‌ی رێخته‌ر 4.3 پله بووه، هه‌رچه‌نده به گوێره‌ی پۆلێنبه‌ندی بوومه‌له‌رزه ئه‌و گوڕه به وێرانكه‌ر دانانرێت، به‌ڵام له‌لایه‌ن دانیشتووانه‌وه هه‌ستی پێده‌كرێت، به‌تایبه‌تیش ئه‌و شوێنانه‌ی له ناوه‌ندی چه‌قی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه نزیكن.
ته‌لعه‌فه‌ر یه‌كێكه له قه‌زاكانی سه‌ر به پارێزگای نه‌ینه‌وا و به دووری 70 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته رۆژئاوای پارێزگاكه.