به وێنه.. لافاوی ئه‌ڵمانیا ببینه
ببینه هه‌رێمه "جوانه"ه‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا چی لێهاتووه
K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی بارینی بارانێكی به خوڕ له باشووری ئه‌ڵمانیا و دروستبوونی لافاو له‌و وڵاته‌دا، چوار كه‌س گیانییان له‌ده‌ستدا و زیاتر له 10 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌هۆی ئه‌و لافاوه‌ش قوتابخانه‌كان چۆڵكران و تیمه‌كانی فریاگوزاری سه‌دان پرۆسه‌ی رزگاركردنی هاووڵاتییانیان ئه‌نجامدا.
تیمه‌كانی فریاگوزاری، زیاترله 350 قوتابییان له شاری زیمباخی باشووری هه‌رێمی باڤاریا له قوتابخانه‌كانه‌وه گه‌یاندووه‌ته‌وه ماڵه‌كانییان، چونكه به‌هۆی لافاوه‌وه سه‌رجه‌م رێگه‌كان داخرابوون.
هه‌رچه‌نده له ئێستادا ئاستی ئاو له شه‌قامه‌كان نزمتر بووه‌ته‌وه، به‌ڵام شوێنه‌واری كاولكاری لافاوه‌كه له شه‌قامه‌كانی باشووری باڤاریا ده‌ركه‌وتووه و به‌شێكیش له شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كان داخراون و نه‌كراونه‌ته‌وه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)