حكومه‌تی هه‌رێم "رێكاری پێویست" له دژی كۆنگره‌یه‌كی هۆزه‌كانی عێراق ده‌گرێته‌به‌ر
"كۆبوونه‌وه‌كه بە هیچ شێوەیەک گوزارشت لە هەڵوێستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ناکات"
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه له باره‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هۆزه‌كان له ژێر ناوی (السلام والاسترداد) كه له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چووه و تێیدا رایده‌گه‌یه‌نێت، "رێكاری پێویست" له به‌رامبه‌ری ده‌گرنه به‌ر.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ له روونكردنه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، ئەم کۆبوونەوەیە بە هیچ شێوەیەک گوزارشت لە هەڵوێستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ناکات و راشیده‌گه‌یه‌نێت، کۆبوونەوەکە بەبێ ئاگاداری و بەشداری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێکخراوە و بەڕێوەچووە.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه:
"کۆبوونەوەکە بەبێ ئاگاداری و بەشداری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێکخراوە و بەڕێوەچووە، ئەم کۆبوونەوەیە بە هیچ شێوەیەک گوزارشت لە هەڵوێستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ناکات، ڕێکاری پێویستیش بەرامبەر چۆنیەتی ڕێکخستنی کۆبوونەوەکە دەگرینەبەر.
وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی کوردستان
25ی ئەیلوولی 2021"