سه‌رۆكی كۆنگره‌ی سه‌حوه‌ی عێراقی: هه‌رێمی كوردستان په‌ناگه‌ی هه‌موو سته‌ملێكراون بووه
"گونجاو نییه گله‌یی له حكومه‌تی هه‌رێم بكرێت"
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌حمه‌د ئه‌بوڕیشه، سه‌رۆكی كۆنگره‌ی سه‌حوه‌ی عێراقی، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (26ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری 2021) رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان به هه‌موو ئالنگارییه‌كانه‌وه په‌ناگه‌ی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه بووه، كه پێشتر هه‌ستیان به سته‌م كردووه و ناكرێت گله‌ییان لێبكرێت.
شێخ ئه‌حمه‌د ئه‌بوڕیشه، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: "هه‌رێمی كوردستان به هه‌موو ئالنگارییه‌كانه‌وه په‌ناگه‌ی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه بووه، كه پێشتر هه‌ستیان به سته‌م كردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش پارێزگاری كراون".
له تویته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی درووسكردنی بڕیاری عێراقییه، تا ئێستا ئه‌وه ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه، له چوارچێوه‌ی ناسنامه‌ی عێراقیبوون ده‌ربچن، بۆیه گونجاو نییه گله‌یی له حكومه‌تی هه‌رێم بكرێت، ئه‌گه‌ر به‌رهه‌ڵستكاره‌كانی دوێنێی راده‌ست بكردبا، كه به‌شێكیان ئه‌مڕۆ له حكومه‌تن.
رۆژی هه‌ینی رابردوو، رێکخراوێکی کۆمەڵگەی مەدەنی وۆرکشۆپێکی لە هەولێر بۆ ژمارەیەک کەسایەتی بەشێک لە پارێزگاکانی عێراق ئەنجامداوە، بە مەبەستی کارکردن لە سەر چەمکەکانی پێکەوەژیان لەبەر رۆشنایی دەستووری هەمیشەیی عێراق. بەڵام هەندێک لەسەرپەرشتیارانی ئەم چالاکییە، ئەم وۆرکشۆپەیان بە لاڕێدا بردووە، كه لە گەڵ سیاسەتی فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ناگونجێت.
إقليم كردستان بكل التحديات كانوا حماة ومأوى لكل من استشعرالظلم سابقا وهو اليوم من صناع القرار العراقي
— Ahmed Aburisha (@AhmedAburisha) September 25, 2021
وبذات الوقت رافضين لأي توجه يخرج عن إطار الهوية العراقية فلا يصح إلقاء اللوم على حكومة الإقليم لأنهم لو قاموا بتسليم معارضي الامس لما أصبح البعض حكومة اليوم#الاقليم_مضيف_وطني