مەسرور بارزانی و وەزیرى بازرگانیى تورکیا کۆدەبنەوە

سه‌رۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیرى بازرگانیى تورکیا دەکات

مەسرور بارزانی، پێشوازی له‌ محەمەد مووش، وەزیرى بازرگانیى تورکیا كرد
مەسرور بارزانی، پێشوازی له‌ محەمەد مووش، وەزیرى بازرگانیى تورکیا كرد

K24 - هه‌ولێر:

کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و محەمەد مووش، وەزیرى بازرگانیى تورکیا دەستیپێکرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە (26ی ئەیلوول/ سێپتێمبه‌ری 2021) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە محەمەد مووش، وەزیری بازرگانیی تورکیا و شاندی یاوەری كرد، له‌ دیداره‌كه‌دا په‌یوه‌ندی هه‌رێمی كوردستان و توركیا و ئاڵوگۆڕی بازرگانی تاوتوێكرا.

شەوی رابردوو 25/9/2021، محەمەد مووش، وەزیری بازرگانی تورکیا بە یاوەری باڵیۆزی تورکیا لە عێراق و شاندێکی بازرگانی وڵاتەکەی گەیشتە هەولێر، لەلایەن سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان و کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر پێشوازی لێکرا.