ئەمیری پێشووی داعش لە ئەفغانستان کوژرا
بەرپرسانی تاڵیبان زانیاری دەخەنەڕوو
K24 – هەولێر
بزووتنەوەی تاڵیان، کوژرانی ئەبو عومەر خوراسانی ئەمیری پێشووی داعشی لە ئەفغانستان راگەیەند.
ئاژانسی هەواڵی پژواکی ئەفغانی لە زاری بەرپرسانی بزووتنەوەی تاڵیبان هەواڵی کوژرانی ئەبو عومەر خوراسانی، سەرۆکی پێشووی رێکخراوی داعشی لە ئەفغانستان راگەیاند، بە گوتەی بەرپرسانی تاڵیبان، ئێوارەی دوێنێ لەلایەن چەکدارانی تاڵیبانەوە کوژراوە.
ئەبو عومەر خوراسانی لە ساڵی 2017 بووەتە ئەمیری رێکخراوی داعش لە ئەفغانستان و لە ئایاری 2020 لەلایەنی هێزەکانی ئەمەریکاوە دەستگیرکرا.
پێشووتر و لە مانگی رابردوودا رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویکردبووەوە، عومەر خوراسانی و هەشتی کەسی دیکە لە چەکدارانی داعش دوای کۆنتڕۆڵکردنی کابول لەلایەن چەکدارانی تاڵیبانەوە لە زیندانی کابول گولـلەبارانکراون.