لە باكووری كوردستان تەقینەوەیەك روویدا
8 سەربازی توركیا برینداربوون
K24 - ئامەد
لە رێگای نێوان شاری ئامەد و فارقین لە باكووری كوردستان تەقینەوەیەك روویدا و بە گوێرەی ئامارە سەرەتاییەكان لە ئەنجامدا 8 سەربازی توركیا برینداربوونە.
پەیامنێری (كوردستان24) لە ئامەد رایگەیاند: "تەقینەوەیەك لە رێگای نێوان ئامەد و فارقین روویدا، بەو ھۆیەوە 8 سەربازی توركیا برینداربوون".
گوتیشی: "دوای تەقینەوەكە تیمەكانی فریاگوزاری تەندروستی گەیشتوونەتە شوێنی تەقینەوەكە برینداران دەگوازنەوە نەخۆشخانەكان، ھەروەھا ھێزە ئەمنییەكان لەو ناوچەیە بڵاوەیان پێكراوە و رێوشوێنی ئەمنی توند گیراوەتەبەر".
ھەر چەندە تا ئێستا ھیچ كەس و لایەنێك بەرپرسیاریەتی خۆیی لە ئەنجامدانی تەقینەوەكە رانەگەیاندووە، بەڵام بەرپرسانی توركیا لە ناوچە پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) بە ئەنجامدانی تەقینەوەكە تۆمەتبار دەكەن.