له بهرلين بۆ پشتيوانى كهبوودوهند مانگرتن راگهيهندرا
بە مەبەستی پشتیوانیکردن لە محەممەد سدیق کەبوودوەند، ژمارەیەک لە کوردانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە گۆڕەپانی براندر بۆرگێر لە شاری بەرلینى پايتهختى ئەڵمانیا مانیان لە خواردن گرتووە.
K24 – ههولێر:
بە مەبەستی پشتیوانیکردن لە محەممەد سدیق کەبوودوەند، ژمارەیەک لە کوردانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە گۆڕەپانی براندر بۆرگێر لە شاری بەرلینى پايتهختى ئەڵمانیا مانیان لە خواردن گرتووە.
چوار گهنجى رۆژهەڵاتی کوردستان لە نزیک دەروازەی بەرلین و لە شوێنێک کە نووسینگەی پەرلهمانی ئەوروپا و باڵوێزخانەکانی ئەمریکا و فەرەنسا و ئیسرائیل و هەروەها پەرلهمانی ئەڵمانیای لێ هەڵکەوتووە بە بەرز کردنەوەی وێنەی کەبوودوەند مانیان لە خواردن گرتووە و داوا دەکەن سەرۆکی زیندانی کراوی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان بە بێ مەرج ئازاد بکرێت.
یەکێک لەو چوار کەسە ماوەی هەفتەیەکە مان گرتنەکەی دەستپێکردووە و سێ کەسەکەی دیکەش سێ رۆژە دەستیان داوەتە مانگرتن و چاوەڕێ دەکرێت ژمارەیەکی ديكه لە کوردانی نشتەجێی ئەڵمانیا بە هەڵمەتی مانگرتنە پەیوەست بن.