جهلال پهرێشان: بە شانازییەوە گۆرانی بۆ چاکسازییەکانی حکومەت دەڵێم
"بۆ ئاگاداری هەموو لایەکیش، ئەوە دەستپێشخەری خۆم بوو، نە حکومەت و نە هیچ کەسێکیش، داوای لێ نەکردووم ئەو کارە بکەم"

K24 – ههولێر:
جهلال پهرێشان، ئهندامی پهرلهمانی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگهیاند، به شانازییهوه گۆرانی بۆ چاكسازییهكانی حكومهت دهڵێم، چونكه كابینهی نۆیهمی حكومهت زۆر سەرکەوتووانە نەک هەر ئیدارەی قەیرانەکانی کرد و و تێيپەڕاندن، بەڵکو بە پێی توانای دارایی بەردەست، چەندین پڕۆژەی گرنگ و ستراتیجی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان ئەنجام داوە.
جهلال پهرێشان، له واڵی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی فهیسبووك نووسیویهتی:"کابینەی نۆیەم بە شاهیدی دۆست و دوژمن، لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا، سەرەڕای ئەو هەموو قەیرانانەی رووبەڕووی هەرێمی کوردستان بووەوە، وەک پەتای کۆڕۆنا و قەیرانی دارایی، کەچی زۆر سەرکەوتووانە نەک هەر ئیدارەی قەیرانەکانی کرد و تێيپەڕاندن، بەڵکو بە پێی توانای دارایی بەردەست، چەندین پڕۆژەی گرنگ و ستراتیجی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان ئەنجام داوە ، ئەمە جیا لەو چاکسازیانەی کە لە زۆربەی بوارەکانی حکومەتدا دەستی پێکردووە کە جێی ستایشی خەڵکانی ویژدان زیندووە لە ناوەوەو دەرەوەی کوردستان".
له بارهی هۆكاری گۆرانی وتنهكهیهوه نووسیویهتی: "هەر ئەم چاکسازییانەی کابینەی نۆیەم بەسەرۆکایەتی سەرۆکی حکومەت کاک مەسرور بارزانی، وای لێکردم وەک هونەرمەندێک گۆرانییەک لە سەر چاکسازییەکانی حکومەت و کاک مەسرور بڵێم.
بۆ ئاگاداری هەموو لایەکیش، ئەوە دەستپێشخەری خۆم بوو، نە حکومەت و نە هیچ کەسێکیش، داوای لێ نەکردووم ئەو کارە بکەم".
سهبارهت بهو هێرشه میدیاییهی كراوهته سهری به هۆی وتنی گۆرانییهكهیهوه، جهلال پهرێشان نووسیویهتی: ئەوەی جێی سەرسوڕمانە، کەسانێکی ناحەز و دژبە چاکسازی و خۆفرۆش، دەستیان بە شاڵاوێکی چەواشەکاری کردووە لە دژی من، تەنیا لە بەر ئەوەی پشتیوانی حکومەتەکەم و چاکسازییەکانی دەکەم.
ئەوان شەو و ڕۆژ بە شانوباڵی حزب و گرووپ و باڵ و تاقمە خۆفرۆشەکانیان هەڵدەڵێن ئاساییە، بەڵام بۆ ئێمەمانان گوناه و کوفر و تاوانە".
له بهشێكی دیكهی نووسینهكهیدا، ئهو ئهندامهی پهرلهمانی كوردستان رهخنهی لهو كهسانه گرتووه، كه رهخنهیان لێگرتووه و نووسیویهتی: "هەندێکیش نووسیویانە، گوایە نابێت پەرلەمانتار گۆرانی بەسەر حکومەتدا بڵێت! هەی تەتەو لە عەقەڵتان! ئاخر ئێوە لێتان تێکچووە من پەرلەمانتاری پارتیم نەک ئۆپۆزیسیۆن.
وەک چۆن ئێوەی ناحەز هەمیشە بەمافی خۆتان دەزانن بەناهەق هێرش بکەن و پەلامار بدەن و چەواشەکاری بکەن، منیش بە شانازییەوە ئەو مافەم هەیە، داکۆکی لە حزبەکەم و چاکسازییەکانی حکومەتەکەم بکەم.
هیچ دژایەتیەکیش لەوەدا نییە، چونکە ئەوە تەنیا لە خەیاڵ و مێشکی نەخۆشی ئێوەدایە کە پەرلەمانتار دەبێ هەمیشە دژی حکومەت بێت !".
له كۆتایشدا نووسیویهتی: ئەگەر حکومەت ئیشی باشی کرد پێویستە بە هەموو شێوەیەک پشتگیریی بکەین و دەستخۆشی لێ بکەین وەک چۆن لە هەموو دنیا لە ئەمەریکا لە بەریتانیا لە ئەوروپا پەلامانتارانی حزبی دەسەڵاتدار داکۆکی لە حزبەکانیان و حکومەتەکانیان دەکەن.
ئێمەش مافی ڕەوای خۆمانە داکۆکی لە حزب و حکومەتەکەمان و دەسکەوتەکانمان بکەین. بۆیە بە شانازییەوە و پڕ بە گەرووم دەڵێم : مەسرور مەسرور ، براگەورەی هەمووان ئەی خۆشەویستمان، سەرۆک وەزیران بۆ داهاتووی کوردستان، هەموومان پاڵپشتی تۆین بۆ ئایندەی کوردستان، هەموو پشت و پەنای تۆین.