دوو كارمه‌ندی پۆلیس له‌كاتی ده‌ستگیركردنی دوو تۆمه‌تبار برینداربوون
تۆمه‌تباران رووبه‌ڕووی پۆلیس بوونه‌ته‌وه و ته‌قه‌یان كردووه
K24 - هه‌ولێر:
دوو كارمه‌ندی پۆلیسی شه‌قڵاوه، له‌كاتی ده‌ستگیركردنی دوو تۆمه‌تبار ته‌قه‌یان لێده‌كرێت و بریندار ده‌بن، یه‌كێكیان چوار گوللـه‌ی به‌ركه‌وتووه و ئه‌وی دیكه‌شیان 2 گوللـه، تۆمه‌تبارێكی سه‌ره‌كی رووداوه‌كه‌ش ده‌ستگیركراوه.
رائید هۆگر عه‌زیز، گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر، تایبه‌ت به وێبسایتی كوردستان24ی راگه‌یاند، شه‌وی رابردوو هاووڵاتییه‌ك له بنكه‌ی پۆلیسی بێترمه‌ی سه‌ر به پۆلیسی شه‌قڵاوه، سكاڵای له‌سه‌ر دوو كه‌س تۆمار كردووه كه هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵه‌كه‌یان لێكردووه.
دوای ئه‌وه هێزێكی پۆلیس بۆ چاودێری و به‌دواداچوونی سكاڵاكه ده‌چنه شوێنی دیاریكراو، كاتژمێر 2:00ی نیوه‌شه‌و، هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه به‌ناوه‌كانی (ا. ا. ع.) و (م. ک. هـ.) هەڵدەکوتنە سەر ماڵی هاووڵاتییه‌كه كه پێشتر له پۆلیس سكاڵای تۆماركردبوو.
وه‌ك گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر باسیده‌كات، دوو تۆمه‌تباره‌كه رووبەڕووی هێزەکانی پۆلیس بوونه‌ته‌وه و ته‌قه‌یان كردووه، لە ئاکامدا دوو کارمەندی پۆلیس بەناوەکانی (رێبەند ئه‌رسەلان که‌مال) و (مه‌هدی عه‌بدوللـه‌تیف) بە سەختی زامدار دەبن.
ئێستا تۆمه‌تبارێكی سه‌ره‌كی رووداوه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌و هێزه‌ی پۆلیسی شه‌قڵاوه ده‌ستگیركراوه و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆ رووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، هه‌ردوو كارمه‌نده‌كه‌ی پۆلیس چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ كراوه و له ژێر چاودێری ته‌ندروستیدان.