دایكێك ته‌قه له دوو منداڵی خۆی ده‌كات
"بۆیه ته‌قه‌م له منداڵه‌كانم كرد، تا بیاننێرم بۆ به‌هه‌شت"
K24 - هه‌ولێر:
پۆلیسی شاری فۆنێكس، له ویلایه‌تی ئه‌ریزۆنای ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ژنێكیان ده‌ستگیركردووه، كه دانی به‌وه ناوه ته‌قه‌ی له دوو منداڵی خۆی كردووه و گوتوویه‌تی "به‌نیازبووم بۆ به‌هه‌شت بیاننێرم".
پۆلیسی فۆنێكس ئاشكرای كرد، ژنه‌كه ته‌قه‌ی له دوو منداڵی خۆی كردووه، كه یه‌كێكیان كچێكی 2 ساڵانه و كوڕه‌كه‌شی 6 ساڵه، دوای ئه‌وه‌ی تاوانه‌كه‌ی ئه‌نجام داوه، په‌یوه‌ندی به هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه كردووه و گوتوویه‌تی كه "ته‌قه‌م له منداڵه‌كانم كردووه".
دوای ئه‌وه‌ی باوكی منداڵه‌كان زانیویه‌تی، پۆلیسی ئاگاداركردووه‌ته‌وه، پۆلیس ده‌چێته شوێنی رووداوه‌كه و دوای ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی ئه‌و ژنه ده‌بنه‌وه و برینداری ده‌كه‌ن، دوو منداڵه‌كه بۆ نه‌خۆشخانه ده‌به‌ن، كه خه‌ڵتانی خوێن كراون، هه‌رچه‌نده كچه دوو ساڵییه‌كه له نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا، به‌ڵام كوڕه‌كه چاره‌سه‌ری بریندارییه‌كه‌ی ده‌كرێت.
پۆلیسی فۆنێكس روونیكرده‌وه، دایكی ئه‌و منداڵانه ویستوویه‌تی دوای رووداوه‌كه خۆی بكوژێت، به‌ڵام پۆلیس ته‌قه‌یان لێكردووه و برینداریان كردووه، بۆیه هێزی ئه‌وه‌ی نه‌بووه چه‌كه‌كه‌ی بڵند بكات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، دایكه‌كه ناوی "ئیسته‌ر كالیخاس"ـه، به‌هۆی تاوانه‌كه‌ی ئێستا له زیندانه، دانی به تاوانه‌كه‌ی ناوه، كه بۆ ئه‌وه ته‌قه‌ی له منداڵه‌كانی كردووه، تا بۆ به‌هه‌شت بیاننێرێت.
د.ی