ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس به تاوانی رفاندن و ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر كچێك دادگایی كرا
ئه‌فسه‌ره‌كه دوای ده‌ستدرێژییه‌كه، كچه‌كه‌ی خنكاندووه و دواتریش سووتاندوویه‌تی
K24 - هه‌ولێر:
دادگای وێڵز به تاوانی ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر كچێك و دواتر خنكاندن و سووتاندنی، سزای زیندانی هه‌تا هه‌تایی به‌سه‌ر "واین كۆزێنز" سه‌پاند، كه ئه‌فسه‌ری پۆلیسه و به جلی پۆلیسه‌وه تاوانه‌كه‌ی ئه‌نجام داوه. دادگاكه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌فسه‌ره‌كه رێكاره‌كانی په‌تای كۆرۆنای به‌هه‌ل زانیوه و كچه‌كه‌ی وه‌ك پێشێلكاری رێكاره‌كانی خۆپارێزی ده‌ستگیركردووه و دواتر رفاندوویه‌تی و تاوانه‌كه‌ی ئه‌نجام داوه.
سارا ئیڤریراد (ته‌مه‌ن 33 ساڵ)، له مانگی ئاداری رابردوو له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌رێكی پۆلیسه‌وه ده‌ستدرێژی سێكسی كراوه‌ته‌سه‌ر، كاتێك له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕایه‌وه ماڵه‌وه، ئه‌فسه‌ره‌كه كاره‌كه‌ی و جله فه‌رمییه‌كه‌ی به‌كارهێناوه تا بتوانێت كچه‌كه بڕفێنێت.
ئه‌دریان فۆلفۆرد، دادوه‌ری باڵا له دادگای وێڵز له به‌ریتانیا رایگه‌یاند، تاوانه‌كه مه‌ترسیدار بووه، بۆیه دادگا بڕیاری سزایه‌كی هاوتای بۆ تاوانه‌كه ده‌ركردووه.
دادوه‌ره‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌و ئه‌فسه‌ره دانی به تاوانه‌كه‌ی ناوه، كه كاره‌كه‌ی و جله فه‌رمییه‌كه‌ی به‌كارهێناوه، به‌رامبه‌ر به سارا، كاتێك له 3ی ئاداری رابردوو له باشووری له‌نده‌ن له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕایه‌وه ماڵه‌كه‌ی.
سارا كاتێك دوای كاتژمێر 9ی شه‌و له ناوچه‌ی "كلابام"ی باشووری له‌نده‌ن بۆ ماڵه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕایه‌وه، رفێندرا، هه‌رچه‌نده ئه‌فسه‌ره‌كه بێ ده‌ستنیشانكردن سارای هه‌ڵبژاردووه، به‌ڵام پێشتر پلانی بۆ ئه‌نجامدانی تاوانێكی وا دانابوو.
كۆزێنز-ی ئه‌فسه‌ر ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی كڕیبوو، كه بۆ تاوانه‌كه به‌كاریده‌هێنا، وه‌ك تیپی به‌ستانه‌وه، گوریس و چه‌ند كه‌لوپه‌لێكی دیكه، دوای ئه‌وه‌ی له ئه‌ركه پاسه‌وانییه‌كه‌ی له با‌ڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا ته‌واو بووه، دواتر به‌ره‌و شوێنی نێچیره‌كه‌ی به‌ڕێكه‌وتووه، پێشتر له‌ناوچه‌كه‌دا گه‌ڕاوه و پلانه‌كه‌ی داڕشتووه.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی پۆلیس، رێكاره‌كانی په‌تای كۆرۆنای به هه‌ل زانیوه، تا نێچیره‌كه‌ی پێ راو بكات و به تۆمه‌تی پێشێلكردنی رێكاره‌كانی خۆپارێزی، كه‌له‌پچه‌ی له ده‌ستی ئه‌و كچه كردووه و رفاندویه‌تی.
له كاتی رفاندنه‌كه، دوو كه‌س راپێچكردنی سارا-یان له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌رێكی پۆلیسه‌وه بینیوه، به‌ڵام وایانزانیوه كه ئه‌مه ده‌ستگیركردنێكی یاساییه، بۆیه نزیك نه‌كه‌وتوونه‌ته‌وه، ئه‌و كاره‌ش كه‌متر له 5 خوله‌كی خایاندووه.
دوای رفاندنی كچه‌كه، ئه‌فسه‌ره‌كه به‌ره‌و به‌نده‌ری دۆڤه‌ری باشوور رۆیشتووه، ئۆتۆمبێله‌كه‌ی گۆڕیوه و ئۆتۆمبێلێكی دیكه‌ی به‌كارهێناوه، قوربانییه‌كه‌ی بۆ شوێنێكی دووره‌ده‌ست گواستووه‌ته‌وه، له‌وێ ده‌ستدرێژی سێكسی كردووه‌ته سه‌ر سارا و دواتر به قایشه‌كه‌ی خنكاندوویه‌تی، كه به‌شێك بووه له كه‌لوپه‌له فه‌رمییه‌كه‌ی.
كۆزێنز-ی ئه‌فسه‌ر بینراوه كه ده‌چێته وێستگه‌ی سووته‌مه‌نی و خواردنه‌وه‌ی كڕیوه، دواتر دوو جار بۆ شوێنی تاوانه‌كه‌ی گه‌ڕاوه‌ته‌وه، تا به‌یانیش له‌وێ بووه.
رۆژی دواتر كۆزێنز سووته‌مه‌نی كڕیوه و ته‌رمی سارای پێ سووتاندووه، بۆ پاشماوه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی دوو كیسی گه‌وره‌شی كڕیوه و دواتر فڕێداوه‌ته ناو كه‌ناڵێكی ئاوه‌وه، به‌ڵام دوای هه‌فته‌یه‌ك ته‌رمی سارا چه‌ند مه‌ترێك له‌ولاتری كه‌ناڵه ئاوییه‌كه دۆزرایه‌وه، كه به‌شێك بووه له‌و زه‌وییه‌ی كۆزێنز به‌كاری ده‌هێنا.
كۆزێنز-ی ئه‌فسه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ژیانی ئاسایی خۆی، ژن و منداڵه‌كانیشی بۆ ئه‌و ناوچه‌یه ده‌هێنێت، كه دوای ده‌ستدرێژیكردن سارای تێدا خنكێنرا و سووتێنرا، به‌ڵام رۆژی دواتر كۆزێنز ده‌ستگیركرا.
سه‌ره‌تا كۆزێنز درۆی له‌گه‌ڵ لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان كرد و ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كێشه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك مافیای ئه‌وروپای رۆژهه‌ڵات هه‌بووه و داوای لێكراوه ئه‌و ئافره‌ته‌یان بۆ ببات، دواتر راده‌ستی 3 كه‌سی كردووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ئازارێكی پێبگات.
به دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی سارا له زه‌ویه‌كه‌ی كۆزێنز، زیاتر تۆمه‌ته‌كه ئاراسته‌ی ئه‌و ئه‌فسه‌ره كرا، دواتر لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتری له‌سه‌ر كرا، چه‌ند دیمه‌نێكیش له كامیرای چاودێری ئه‌وه‌ی پشتڕاست كرده‌وه، كه كچه‌كه رفێنراوه و ئه‌و ئه‌فسه‌ره به ته‌نیا بووه، بۆیه كۆزێنز دانی به تاوانه‌كه‌ی نا، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردووش ئه‌و ئه‌فسه‌ره سزای زیندانی هه‌تا هه‌تایی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.
د.ی