ئەمنستی ئینتەرناشناڵ: ژيانى كه‌بوودوه‌ند له‌ مه‌ترسيدايه‌

رێکخراوی لێبوردنی نێودەڵەتی ناسراو بە (ئەمنستی ئینتەرناشناڵ) ئاشکرایكرد ژیانی چالاکی کورد لە رۆژھەڵاتی کوردستان محەممەد سدیق کەبوودوەند، کە ماوەی نۆ ساڵە لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانییەوە زیندانی کراوە لە مەترسیدایە.

K24 – هه‌ولێر:

ئەمنستی ئینتەرناشناڵ لە راگەیاندراوێکدا ئاشکراى كرد، باری تەندروستی کەبوودوەند ناجێگیرە و ئێستا لەژێر چاودێری پزیشکدایە، ئەمەش بەھۆی ئەوەی نزیکەی مانگێکە مانی لە خواردن و خواردنەوە گرتووە.

جەیمس لینچ، بەرپرسی بەشی رۆژھەڵاتی ناوەڕاستی رێکخراوی ئەمنستی گوتى:  نزیکەی 10 ساڵە، کەبوودوەند بە نایاسایی دەستگیرکراوە و تەنیا لەبەرئەوەی کاری خۆی کردووە، لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە خراوەتە زیندانەوە و ئێستا لەگەڵ نزیکبوونەوەی ئازادکردنی، رژێمی تاران دەیەوێت ماوەی زیندانییەکەی درێژ بکاتەوە.

ئەمنستی ئاشکرایكردووه‌، کەبوودوەند، نەخۆشی دڵ و گورچیلەی لەگەڵدایە و لە زیندانیش داودەرمانی پێویستی پێنادرێت.