كۆرۆنا له عێراق.. ژماره‌ی مردن بۆ نیوه‌ی دوێنێ دابه‌زی و تووشبوونیش دوو ئه‌وه‌نده‌ی دوێنێیه
ته‌ندروستی عێراق ئامارێكی نوێی كۆرۆنای راگه‌یاند

K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له‌سه‌رانسه‌ری وڵات به‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه راگه‌یاند و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 20 هه‌زار و 16 كه‌س ئه‌نجامدراوه.
وه‌ك له ئاماره‌كه‌دا هاتووه، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا تووشبوونی 2 هه‌زار و 451 كه‌سی دیكه به په‌تاكه پشتڕاست كرایه‌وه، كه ژماره‌یان نزیكه‌ی دوو ئه‌وه‌نده‌ی دوێنێیه و زۆرترین ژماره‌ی تووشبوونی ئه‌مڕۆش له شاری سلێمانی تۆماركرا، كه بریتییه له 878 حاڵه‌ت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 21 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه كه ته‌واو نیوه‌ی ژماره‌ی مردووانی دوێنێیه، هاوكات 3 هه‌زار و 363 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له‌په‌تاكه راگه‌یه‌ندرا.
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه بوونه، ژماره‌یان گه‌یشته 2 ملیۆن و 9 هه‌زار و 678 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 22 هه‌زار و 365 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، ملیۆنێك و 922 هه‌زار و 469 كه‌سیش به رێژه‌ی 95.7% به‌ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 64 هه‌زار و 844 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 411 كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، تا ئێستا 4 ملیۆن و 831 هه‌زار و 40 كه‌س له سه‌رانسه‌ری عێراق ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه.
H.B