سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە دوکتۆر لەزگین چالی دەکات
سەرۆکی حکومەت، هاوخەمی خۆی بە بنەماڵەکەیان ڕاگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامییش بە کەسوکار و خانەوادەکەیان ببەخشێت

K24 – ههولێر:
ئەمڕۆ یەکشەممە 3ی ئۆکتۆبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ، سەرەخۆشی لە دوکتۆر لەزگین عەبدولرەحمان چالی ئەندامی بۆردی ئەمیندارانی زانکۆی ئەمەریکی کوردستان لە دھۆک کرد بۆ کۆچی دوایی ( سەمیان)ی کچی.
سەرۆکی حکومەت، هاوخەمی خۆی بە بنەماڵەکەیان ڕاگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامییش بە کەسوکار و خانەوادەکەیان ببەخشێت.