كۆرۆنا له عێراق.. ژماره‌ی تووشبوون به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زی
به‌هۆی په‌تاكه 27 كه‌سی دیكه گیانیان له‌ده‌ستدا

K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له‌سه‌رانسه‌ری وڵات به‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه راگه‌یاند و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 16 هه‌زار و 757 كه‌س ئه‌نجامدراوه.
وه‌ك له ئاماره‌كه‌دا هاتووه، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا تووشبوونی 2هه‌زار و 956 كه‌سی دیكه به په‌تاكه پشتڕاست كرایه‌وه و زۆرترین ژماره‌ی تووشبوونی ئه‌مڕۆش له شاری سلێمانی تۆماركرا، كه بریتییه له 553 حاڵه‌ت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 27 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه 3 هه‌زار و 184 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له‌په‌تاكه راگه‌یه‌ندرا.
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه بوونه، ژماره‌یان گه‌یشته 2 ملیۆن و 11 هه‌زار و 634 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 22 هه‌زار و 392 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، ملیۆنێك و 925 هه‌زار و 653 كه‌سیش به رێژه‌ی 95.7% به‌ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 63 هه‌زار و 589 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 418 كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، تا ئێستا 4 ملیۆن و 845 هه‌زار و 750 كه‌س له سه‌رانسه‌ری عێراق ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه.
H.B