به وێنه.. زيندان چى به‌سه‌ر كه‌بوودوه‌ند دا هێناوه
كه‌بوودوه‌ند سه‌رۆكی پێشووی رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستانه له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، 9 ساڵه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانه‌وه به تۆمه‌تی هه‌وڵدان بۆ تێكدانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران زیندانی كراوه.
K24 – هه‌ولێر:
كه‌بوودوه‌ند سه‌رۆكی پێشووی رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستانه له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، 9 ساڵه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانه‌وه به تۆمه‌تی هه‌وڵدان بۆ تێكدانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران زیندانی كراوه.
ئێستاش ماوه‌ی 25 رۆژه مانی له خواردن و خواردنه‌وه گرتووه به‌وهۆیه‌شه‌وه باری ته‌ندروستی تێكچووه و ژیانی له‌مه‌ترسیدایه.
هۆكاری مانگرتنه‌كه‌ی كه‌بوودوه‌ند بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران هه‌وڵده‌ده‌ن دۆسیه‌ی دیكه‌ی رووبه‌ڕوو بكه‌نه‌وه بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی زیندانی كردنه‌كه‌ی.
محه‌ممه‌د سدیق كه‌بوودوه‌ند له 22 حوزه‌یرانی 2007وه تا ئێستا له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانه‌وه له گرتووخانه‌ی ئێڤین له تاران زیندانی كراوه.
ناوبراو یه‌كێكه له رۆژنامه‌نووس و چالاكه دیاره‌كانی مافی مرۆڤ له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و به‌وهۆیه‌شه‌وه چه‌ندین خه‌ڵات و رێزلێنانی نێوده‌وڵه‌تی پێ به‌خشراوه.




