له‌سه‌ر بڕیاری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم بڕی یه‌ك ملیار دینار بۆ نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی كه‌لار ته‌رخانكرا
ئامێرێکی پێشکەوتوو بۆ نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی كه‌لار دابینده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
وەزارەتی تەندروستی رایگه‌یاند، لەسەر بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندی درا بە تەرخانکردنی بڕی یەك ملیار دینار بۆ دابینکردنی ئامێرێکی پێشکەوتووی سیتی سکان "CT Scan" بۆ نەخۆشخانەی گشتیی کەلار لە دەڤەری گەرمیان.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (6ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2021) له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، سوپاسی سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌و پاڵپشتیکردنه خزمەتگوزاریانه‌ی كه‌رتی تەندروستی، بەتایبەتی دابینکردنی ئەم ئامێرە بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتیانی دەڤەری گەرمیانی خۆشەویست.