بۆ ئازادی كه‌بوودوه‌ند واژۆ كۆده‌كرێته‌وه و له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه‌مپه‌ینه‌كه فراوان ده‌بێت
ئه‌ندامێكی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌مپه‌ینه‌كه: ئامانج زه‌قكردنه‌وه‌ی مافی مرۆڤه له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئازادكردنی كه‌بوودوه‌نده
K24 – هه‌ولێر
چالاكوانانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بۆ ئازاكردنی محه‌مه‌د سدیق كه‌بوودوه‌ند كه‌مپه‌ینێكی فراوان ڕاده‌گه‌یانن و بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و ڕێكخراوه جیهانییه‌كانی مافی مرۆڤ له جیهان هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی واژۆ كۆكردنه‌وه به ڕێوه‌ده‌به‌ن.
كامه‌ران قازی ئه‌ندامی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌مپه‌ینه‌كه به ( كوردستان 24 ) ی ڕاگه‌یاند" له قۆناغی یه‌كه‌مدا ئامانجمان زه‌قكردنه‌وه‌ی پرسی پێشێلكردنی مافی مرۆڤه له ڕۆژهه‌وڵاتی كوردستان و ده‌مانه‌وێت به‌و ئاكامه بگه‌ین باوكی مافه‌كانی مرۆڤ له كوردستان كه كه‌بوودوه‌نده له مه‌رگ ڕزگار بكه‌ین و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕه‌وشی به‌ندكراوه سیاسیه‌كانی دیكه‌ش دابنێین.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌مپه‌ین هه‌روه‌ها گوتی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات چالاكیه‌كانمان فراوان كردووه و چه‌ندین خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی به‌ڕیوه‌چوون و ده‌نگدانه‌وه‌ی گه‌وره‌یان هه‌بووه به‌تایبه‌تی زۆرینه‌ی میدیاكان له‌باره‌یه‌وه بابه‌تیان بڵاوكردووه.
ئه‌ركی ئێمه ئه‌وه‌یه به‌و ڕێگه‌یه هه‌م پاڵپشتی ئازادكردنی كه‌بوودوه‌ند بكه‌ین ، هه‌م له‌وكاته‌ی محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌بێت فشاره‌كانمان زیاد بكه‌ین و ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی مافی مرۆڤ و ده‌وڵه‌تان ئاگادار بكه‌ینه‌وه و فشار له‌سه‌ر به‌رپرسانی ئێران دروست بكه‌ین.

له‌باره‌ی به ده‌نگه‌وه‌هاتنی خه‌ڵك بۆ كه‌مپه‌ینه‌كه و به‌شدارییان له واژۆ كۆكردنه‌وه‌دا" كامه‌ران قازی گوتی "پێشوازی خه‌ڵك زیاتر له‌وه‌یه چاوه‌ڕوان ده‌كرا و خه‌ممان ئه‌وه‌یه تواناییه‌كانی به‌رده‌ست له ئاست ئه‌و پێشوازییه‌دا نه‌بێت و پێڕانه‌گه‌ین.
ده‌رباره‌ی به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندان و مانگرتن له شاره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا پێویسته كۆمه‌ڵگا له ئاست ڕووداوه‌كاندا بێت و بۆ داخوازی مافه‌كانیان هیچ ده‌رفه‌تێك له كیس نه‌ده‌ن، دواكارین چین و توێژه‌كان خۆیان ڕێكبخه‌ن و هه‌ر لایه‌ك به‌پێی توانا و قورسایی خۆی كاریگه‌ری له‌سه‌ر دۆخه‌كه دابنێ و داوای مافه ڕه‌واكانیان بكه‌ن،كاری سه‌ره‌كی ئێمه‌ش گه‌یاندنی ده‌نگ و بڵاوكردنه‌وه و پاڵپشتی ئه‌و هه‌وڵانه‌یه كه ده‌چێته چوارچێوه‌ی ئازادی و پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به پێشێلكردنی مافی مرۆڤ.
دوای ئه‌وه‌ی محه‌مه‌د سدیق كه‌بوودوه‌ند سه‌رۆكی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان 25 ڕۆژه له‌زیندان مانی له خواردن گرتووه و به‌پێی زانیارییه‌كان دۆخی ته‌ندروستی خراپه و ژیانی له مه‌ترسیدایه،خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی و دروستكردنی كه‌مپه‌ین له كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ ئازادی كه‌بوودوه‌ند به‌ڕێوه ده‌چێت.