ئه‌مه‌ریكا سزای له سێداره‌دانی له دژی بكوژێك جێبه‌جێكرد
"پاپای فاتیكان له نامه‌یه‌كدا له رێگه‌ی كریستۆف به‌یار نوێنه‌ری فاتیكان له ئه‌مه‌ریكا، داوایكردبوو سزای له سێداره‌دان له دژی جۆنسن هه‌ڵبوه‌شێته‌وه"

K24 - هه‌ولێر:
ویلایه‌تی میزووری له ئه‌مه‌ریكا، سزای له سێداره‌دانی به‌رامبه‌ر كه‌سێك جێبه‌جێكرد، كه له ساڵی 1994، سێ كارمه‌ندی وێستگه‌یه‌كی به‌نزینی به دڕندانه‌ترین شێواز كووشت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌ندیخانه‌كانی ویلایه‌نی میزووری له ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، سزای له سێداره‌دان له دژی (ئیرنست جۆنسن)ـی ته‌مه‌ن (61) ساڵی جێبه‌جێكرد، دوا هه‌ناسه‌كانی له كاتژمێر (11:11)ـی ئێواره، به‌كاتی گرێنچ، له به‌ندیخانه‌ی (بۆنتێر) به كۆتا هات.
جۆنسن له ساڵی (1994) سێ كارمه‌ندی فرۆشتنی به‌نزینی به شێوه‌یه‌كی دڕندانه كووشت، دادگای ویلایه‌تی میزووری له ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا سزای له سێداره‌دانیان بۆ ده‌ركرد.
له كاتی ده‌ركردنی سزای له سێداره‌دان، پارێزه‌ره‌كانی ده‌یان داواكاریان پێشكه‌شی دادگا كرد، بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای جۆنسن، چونكه به گوته‌ی قسه‌كانی ئه‌وان، هه‌ر له كاتی له دایكبوونییه‌وه كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستی له مێشكی‌دا هه‌بووه، به‌وه‌ی تا كۆتایی ژیانی نه‌یتوانیووه به ده‌سته‌كانی هێڵێكی راست بكێشێت، ته‌نیا پشتی به راسته به‌ستووه.
پێشتریش پاپا فهرنسیس، پاپای فاتیكان له نامه‌یه‌كی فه‌رمیدا له رێگه‌ی كریستۆف به‌یار نوێنه‌ری فاتیكان له ئه‌مه‌ریكا، داوایكردبوو سزای له سێداره‌دان له دژی جۆنسن هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.
پاپا داوایكرد، بۆ پیرۆز راگرتنی سه‌نگی مرۆڤ ئه‌و سزایه‌ی به‌سه‌ردا جێه‌جێ نه‌كرێت، دواجار سزاكه به‌سه‌ریدا جێبه‌جێكرا.
سه‌رچاوه:AFP