وه‌قفی سوننه: سبه‌ی یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌بیعی ئه‌وه‌له
K24 - هه‌ولێر:
وه‌قفی سووننه له عێراق بڵاویكرده‌وه، سبه‌ی پێنجشه‌ممه ( 7ی تشرینی یه‌كه‌م / ئۆكتۆبه‌ر)، یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌بیعی ئه‌وه‌له.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی دیوانی وه‌قفی سوننه له عێراق، رایگه‌یاند، لێژنه‌ی بینینی مانگ بڕیاریدا سبه‌ی یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌بیعی ئه‌وه‌لی پیرۆزه، بۆ ساڵی 1443ـی كۆچی.
راشیگه‌یاند، به پێی جێگیربوون و بینینی مانگ له رووی شه‌رع و فهلهكهوه، لێژنه‌ی بینینی مانگ له ناو دیوانی وه‌قفی سوننه بڕیاریدا سبه‌ی یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌بیعی ئه‌وه‌ل بێت، به گوێره‌ی ساڵنامه‌ی كۆچی و ئیسلامی.
سه‌رچاوه: واع