پیاوێك به تۆمه‌تی كوشتن و ده‌ستدرێژیكردنه‌سه‌ر په‌رستارێك دادگایی كرا
به‌رله‌وه‌ی ئاشكرا ببێت، له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا به‌دوایدا ده‌گه‌ڕا

K24 - هه‌ولێر:
جووتیارێك له ویلایه‌تی "ئه‌ركنساس"ی ئه‌مه‌ریكا به تۆمه‌تی رفاندن و كوشتن و ده‌ستدرێژیكردنه‌سه‌ر په‌رستارێك دادگایی كرا، تۆمه‌تباره‌كه به‌ر له‌وه‌ی ئاشكرا ببێت، له‌گه‌ڵ گرووپێكی خۆبه‌خشان به‌دوای قوربانییه‌كه‌دا ده‌گه‌ڕا.
كویك لۆیلن-ی جووتیار (ته‌مه‌ن 29 ساڵ) له‌به‌رده‌م دادوه‌ر له دانپێدانانی پێشووی پاشه‌گه‌ز بووه‌وه، كه پێشتر ره‌تی ده‌كرده‌وه، په‌رستاره‌كه‌ی رفاندبێت و سووكایه‌تی به جه‌سته‌كه‌ی كردبێت، راگه‌یاندبوو "مردنی په‌رستاره‌كه ته‌نیا رووداوێكی هاتووچۆ بووه و له‌به‌ر خراپی كه‌شوهه‌وا قوربانییه‌كه‌م نه‌بینیوه و به ئۆتۆمبێل خۆم پێداكێشاوه"، دواتر ته‌رمه‌كه‌ی شاردووه‌ته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی داواكاری گشتی له‌گه‌ڵ تۆمه‌تباره‌كه رێككه‌وتن سزاكه‌ی له له‌سێداره‌دانه‌وه بۆ زیندانی هه‌تاهه‌تایی كه‌م بكه‌نه‌وه، جووتیاره‌كه راستی رووداوه‌كه‌ی ئاشكرا كرد.
پێگه‌ی "فۆكه‌س نیوز" بڵاویكرده‌وه، سيدنی سازه‌رلاند (ته‌مه‌ن 25 ساڵ) له مانگی ئابی ساڵی رابردوو كاتێك خه‌ریكی وه‌رزشكردن بووه و له شه‌قامێكی ناوچه‌ی جاكسۆن له ویلایه‌تی ئه‌ركنساس رایده‌كرد، دیار نه‌ما.
دوای ونبوونی خاتوو "سازه‌رلاند"، جووتیاره‌كه له‌گه‌ڵ ژماریه‌ك كه‌س به‌دوای په‌رستاره‌كه‌دا ده‌گه‌ڕا و بووه ئه‌ندامێكی گرووپی خۆبه‌خشه‌كان، كه له رێگه‌ی فه‌یسبووكه‌وه ئه‌وانی ناسیووه.
دوای دوو رۆژ، ته‌رمی سازه‌رلاند له چاڵێك كه هاوشێوه‌ی گۆڕێك بووه، له نزیك ماڵی جووتیاره‌كه دۆزرایه‌وه، چه‌ند رۆژێك دواتر لويلن-ی جووتیار ده‌ستگیر كرا.
سه‌ره‌تا تۆمه‌تباره‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كه مردنی په‌رستاره‌كه رووداوی هاتووچۆ بووه، به‌ڵام له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌دا ده‌ركه‌وت، په‌رستاره‌كه رفێنراوه، ده‌ستدرێژی سێكسی كراوه‌ته‌سه‌ر و پاشان كوژراوه.
هه‌رچه‌نده ده‌سه‌ڵاتدارانی ویلایه‌ته‌كه ئاشكرایان كرد، جووتیاره‌كه پێشتر په‌رستاره‌كه‌ی ناسیوه، به‌ڵام زانیاریی زیاتریان نه‌خستووه‌ته‌ڕوو.

د.ی