وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماری كۆرۆنای راگه‌یاند
1650 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ هه‌ینی (8ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبەری 2021) ئاماری كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه و به گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش (1115) كه‌س له هه‌رێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوونه و (18) تووشبووی په‌تاكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، له‌ماوه‌ی (24) كاتژمێری رابردوودا پشكنینی ڤایرۆسی بۆ (8) هه‌زار و (473) كه‌س ئه‌نجامدراوه و (1650) تووشبووش له په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه.