كۆمیسیاری یه‌كێتی ئه‌وروپا: ئاستی به‌شداری له سه‌ره‌تای پرۆسه‌ی ده‌نگدان نزم بوو
ئه‌و كێشه ته‌كنیكیانه‌ی هه‌بوونه، زۆر گه‌وره نه‌بوون و له وڵاتانی پێشكه‌وتووش كێشه‌ی هاوشێوه روویداوه.
K24 – هه‌ولێر:
كۆمیسیاری یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ چاودێری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتیی عێراق، ڤیولا ڤۆن كرامۆن، رایگه‌یاند، ئه‌و كێشه ته‌كنیكیانه‌ی هه‌بوونه، زۆر گه‌وره نه‌بوون و له وڵاتانی پێشكه‌وتووش كێشه‌ی هاوشێوه روویداوه.
كۆمیسیارهكهی یه‌كێتی ئه‌وروپا گوتی: كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌موو پێداویستییه‌كی لۆجستیان بۆ پرۆسه‌كه دابین كردبوو، له رووی ئاماده‌كارییه‌وه پرۆسه‌كه هاوشێوه‌ی ئه‌و پرۆسانه‌ی له وڵاتانی پێشكه‌وتوو به‌ڕێوه‌چوونه ئاماده‌كاری بۆ كراوه.
روونیشیكرده‌وه، كێشه‌ی په‌ككه‌وتنی ئامێره‌كانی ده‌نگدان له كاتژمێره‌كانی سه‌ره‌تای پرۆسه‌كه به زوویی چاره‌سه‌ر كراون و هیچ كێشه‌یه‌ك له‌به‌رده‌م عێراقییه‌كان نه‌بوو، تاكو ده‌نگی خۆیان بده‌ن.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌وه‌ی تێبینیمان كردووه، راده‌ی به‌شداری هاووڵاتیانه له پرۆسه‌كه، كه له كاتژمێره‌كانی سه‌ره‌تا زۆر سست بووه و له ئاستی پێویستدا نه‌بووه.