له‌ كوردستان24ـه‌وه‌ چاوه‌ڕێی ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردن بن

کوردستان24 داتا و زانیارییه‌كان بڵاودەکاتەوە

نه‌خشه‌ی ئینته‌رئه‌كتیڤ
نه‌خشه‌ی ئینته‌رئه‌كتیڤ

K24- هه‌ولێر:

كاتژمێر 6:00ی ئێواره‌ ته‌واوی سندووقه‌كانی ده‌نگدان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراق و هه‌رێمی كوردستان داخران و كه‌مێكی دیكه‌ش كوردستان24 ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌.

ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردن له‌ كوردستان24، له‌ رێگه‌ی نه‌خشه‌یه‌كی ئینته‌رئه‌كتیڤ، داتا و زانیاری له‌باره‌ی ژماره‌ و ناو و وێنه‌ی کاندیدەکان له‌ بازنه‌ جیاوازه‌كانی هه‌ڵبژاردن ببینه‌.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كان بڕیاره‌ سبه‌ی دووشه‌ممه‌ له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بڵاوبكرێته‌وه‌.

كاتژمێری  7:00ی به‌یانی ئه‌مڕۆ 10/10/2021، بنكه‌كانی ده‌نگدان به‌ رووی ده‌نگده‌راندا كرانه‌وه.

Fly Erbil Advertisment