گەنجێک برایەکی خۆی بە چەقۆ کوشت
"لە ماڵی خۆیان بووە بە شەڕیان"
K24 - گەرمیان
شەوی رابردوو لە گەڕەکی حەمرینی قەزای کەلار گەنجێک برایەکی خۆی بەناوی (سەنگەر وەهاب عەبدولعەزیز) لە دایکبووی 1985 بە چەقۆ کوشت.
موقەدەمی مافپەروەرعەلی جەمال قدووری، لە پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند "بە وتەی کەسوکاری ئەو دووبرایە لە ماڵی خۆیان بووە بە شەڕیان و لە ئەنجامدا یەکێکیان بە قەچۆ ئەوی دیکەی کوشتووە و هەڵاتووە".
ئاماژەی بەوەشداوە : "تەرمی ناوبراو رەوانەی پزیشکی داوەری قەزای کەلار کراوەو بە بڕیاری دادوەر بەپێی مادەی 405 فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبار دەرچوو".