رووماڵ

کۆمسیۆن ئەنجامە بەراییەکانی سێ پارێزگای هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات

ئەنجامەکانی هەڵبژاردن رادەگەیەندرێت

وێنەی ئەو شاشەی داهاتاکانی لەسەر پیشان دەدرێن
وێنەی ئەو شاشەی داهاتاکانی لەسەر پیشان دەدرێن

K24 – هەولێر

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەنجامە بەراییەکانی سێ پارێزگای هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات.

رێناس عەلی، پەیامنێری کوردستان24 لە هەولێر رایگەیاند، پاش کەمێکی دیکە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لە هەولێر ئەنجامە بەراییەکانی هەر سێ پارێزگای هەولێر، سلێمانی و دهۆک ئاشکرا دەکات.

ئەحمەد مازن، بەرپرسی راگەیاندنی ئۆفیسی هەولێری هەڵبژاردنەکانی عێراق بە کوردستان24ی راگەیاند: "لە چەند خولەکی داهاتوودا لە رێگەی شاشەوە داتاکانی ئەنجامە بەراییەکان دەخەینەڕوو".

ئاماژەی بەوەشکرد: "لە پڕۆسەی دەنگدان هەندێک کێشەی تەکنیکی هەبوو، بەتایبەتی لە ئامێرەکانی دەنگدان، بەڵام دواتر گرفتەکان چارەسەر کران و تا کاتژمێر 6ی ئێوارە پڕۆسەکە بە سەرکەوتووی کۆتاییهات".

ئەحمەد مازن، راشیگەیاند: "وەک کۆمسیۆن سوپاسی هەردوو حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق دەکەین، سەرەڕای ئەوەی ژمارەی کارمەندەکانی کۆمسیۆن کەمە، بەڵام ئەوان پشتیوانمان بوون بۆ سەرکەوتنی پڕۆسەکە".