سەرۆکی حکومەت بڕە پارەیەکی بۆ شاری رانیه ته‌رخان كرد
پڕۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری له گه‌ڕه‌كێكی شاری رانیه جێبه‌جێده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی ھەرێمی کوردستان راگه‌یاند، له چوارچێوه‌ی پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم له شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان، "مه‌سرور بارزانی"، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ته‌رخانكردن و خه‌رجكردنی نزیكه‌ی 383 ملیۆن دینار داوه بۆ شاری رانیه.
له راگهیندراوكێدا فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئاماژه‌ی به‌وه كرد، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر خه‌رج كردنی بڕی 382 ملیۆن و 900 هه‌زار دینار دا، به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری به‌شێك له گه‌ڕه‌كی ده‌روازه‌ی شاری رانیه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌م بڕه پاره‌یه‌ش به شێوه‌ی نه‌ختینه و قۆناغ به قۆناغ له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار خه‌رج ده‌كرێت.