چالاكييه‌كانى "به‌ره‌و كوردستانێكى باشتر" له ميسر ده‌ستيانپێكرد
وێركشۆپى "به‌ره‌و كوردستانێكى باشتر" به چاودێرى ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافه‌كانى مرۆڤى هه‌رێمى كوردستان و دامه‌زراوه‌ى "رێگاى سه‌ركه‌وتن"ى ميسرى ده‌ستيانپێكرد.
K24 – هه‌ولێر:
له ميوانخانه‌يه‌كى قاهيرهدا چالاكييه‌كانى وێركشۆپى "به‌ره‌و كوردستانێكى باشتر" به چاودێرى ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافه‌كانى مرۆڤى هه‌رێمى كوردستان و دامه‌زراوه‌ى "رێگاى سه‌ركه‌وتن"ى ميسرى ده‌ستيانپێكرد.
له وێركشۆپهكهدا، هه‌ريه‌ك له زيا بوترس، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى مافى مرۆڤى هه‌رێمى كوردستان و ئيڤيت ئيسحاق، سه‌رۆكى دامه‌زراوه‌ى "رێگه‌ى سه‌ركه‌وتن" و سه‌رۆكى فه‌خرى تائيفه‌ى ئينجليلى كه‌شه سه‌فوه‌ت بيازى و ژماره‌يه‌ك له كه‌سايه‌تييه ئه‌كاديمى و ئاينيه‌كانى ميسر به‌شداربوون.
فريدى بيازى، په‌رله‌مانتارى پێشووى ميسر و رێكخه‌رى چالاكييه‌كه رايگه‌ياند، ئامانج له وێركشۆپه‌كه گواستنه‌وه‌ى ئه‌زموونى ميسره بۆ شاندى هه‌رێمى كوردستان و ئاشنا كردنيانه به ده‌ستوورى ميسر كه نموونهيهكى به‌رچاوى ده‌ستووره له ناوچه‌كه‌دا.
بڕياره ئه‌مڕۆ شاندى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ميسر و سه‌رۆكى ليژنه‌كانى ياسادانان و په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌ره‌وه و پێشه‌واى گه‌وره‌ى ميسرييه‌كان موفتى وڵات و پاپا پاترياركى كڵێسه‌ى ئه‌رسۆدۆكسى كۆببنه‌وه.
له‌و باره‌يه‌وه، ئه‌مڕۆ تارق خولى رازگرى ليژنه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى ميسر رايگه‌ياند، به مه‌به‌ستى پته‌وكردنى په‌يوه‌ندى نێوان ميسر و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ شانده‌كه‌ى هه‌رێمدا كۆده‌بينه‌وه.
روونيشيكرده‌وه، ئه‌و هه‌وڵانه‌يان له چوارچێوه‌ى ستراتيژى نزيكبوونه‌وه‌ى ميسره له پێكهاته‌كانى عێراق.