ده‌نگۆی دواخستنی هه‌ڵبژاردانی یانه‌كان كاردانه‌وه‌ی توندی به‌دوای خۆیدا هێنا

دوای ئه‌وه‌ی ده‌نگۆی دواخستنی هه‌ڵبژاردنی به‌شێك له یانه وه‌رزشییه‌كانی كوردستان له چه‌ند كاتژمێری رابردوو بڵاوكرایه‌وه، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی توندی له نێو شه‌قامی وه‌رزشی و میدیاكان لێكهوتهوه، رۆژنامه‌نووسێكی وه‌رزشی پێیوایه دواخستنی هه‌ڵبژاردنی یانه‌كان خه‌ونی له مێژینه‌ی كۆمه‌ڵێك وه‌رزشوانی پڕ له هێز و وزه له گۆڕ ده‌نێت كه به نیازن بێنه پێشه‌وه و خۆیان به‌ربژێر بكه‌ن.
"شه‌ڕی مان و نه‌مان له پێناو مانه‌وه‌یان ده‌كه‌ن"
بڕیار عه‌باس رۆژنامه‌نووسێكی وه‌رزشی شاری سلێمانییه له دژی ده‌نگۆی دواخستنی هه‌ڵبژاردنی به‌شێك له یانه‌كانی كوردستان هاته ده‌نگ و ده‌ڵێت: ئەو یانانەی سەرچاوەی داراییان نییە بەدوای خەڵکدا دەگەرێن تا خۆیان به‌ربژێر بکەن، بەڵام کەس خۆی ھەڵنابژێرێت، به پێچه‌وانه‌وه ئەو یانانەی سەرچاوەی داھاتیان باشه و پڕە لە چەوریی، شه‌ڕی مان و نه‌مان له پێناو مانه‌وه‌یان ده‌كه‌ن و خەریکی ملشکاندن و چاڵھەڵکەندنن بۆ ھاوڕێکانی خۆیان.

"رێگه‌ی پێ نادرێت خۆی به‌ربژێر بكات"
میله‌ت جه‌مال رۆژنامه‌نووسێكی وه‌رزشی دیاری شاری دهۆكه، ده‌یه‌وێت وه‌كو گه‌نجێك خۆی بۆ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی دهۆك به‌ربژێر بكات، به گوته‌ی خۆی رێگری لێ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خۆی به‌ربژێر بكات، ده‌شڵێت: به‌هۆی ئه‌وه‌ی رێگریم لێ ده‌كه‌ن له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وه‌رزشی دهۆك سكاڵام تۆمار كردووه.
میله‌ت نیگه‌رانی خۆشی له ده‌نگۆی دواخستنی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ربڕی، له‌مباره‌یه‌وه به كوردستان24ـی گوت: ده‌نگۆی دواخستنی هه‌ڵبژاردنی یانه‌كان ته‌نیا هه‌وڵێكه بۆ مانه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سته كارگێرییانهی ساڵانێكه ده‌ستیان به‌سه‌ر یانه‌كانی كوردستان دا گرتووه و، ده‌یانه‌وێت له رێگه‌ی دواخستنی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان پاڵپشتی له به‌رپرسانی حیزبی بۆ خۆیان كۆبكه‌نه‌وه و ته‌مه‌نی مانه‌وه‌یان درێژ بكه‌نه‌وه.

"ده‌زانن مانه‌وه‌یان مسۆگه‌ر نییه بۆیه ده‌ست بۆ پیلانگێری ده‌به‌ن"
ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه بۆچوونی بارزان ئه‌كره‌مه كه رۆژنامه‌نووسێكی شاری هه‌ولێره و پێیوایه ئه‌و فشاره‌ی بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنی به‌شێك له یانه‌كان ده‌كرێت هه‌وڵێكی نه‌زۆكانه‌یه، ده‌شڵێت: دواخستنی هه‌ڵبژاردنی یانه‌كان، خه‌ون و ئاواتی كۆمه‌ڵێك وه‌رزشوانی پڕ له وزه له گۆڕ ده‌نێت كه ساڵانێكه ده‌یانه‌وێت ده‌رفه‌تێك بێته پێشه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌رزشی كوردستان له‌و دۆخه چهقبهستۆه رزگار بكه‌ین و له‌ژێر چنگی ئه‌و هه‌موو سه‌رۆك و ئه‌ندامه ئێكسپایهرانه ده‌ربێنن.
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه داوا له لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ده‌كات رێگه به دواخستنی هه‌ڵبژاردنی یانه‌كان نه‌ده‌ن، ده‌شڵێت: ئه‌و ستافانه‌ی ئێستا كه ساڵانێكه یانه‌كان دوور له چاوی حكوومه‌ت به‌ڕێوه ده‌به‌ن هه‌ركاتێك بزانن مانه‌وه‌یان مسۆگه‌ر نییه ده‌ست بۆ ئه‌م كاره قیزه‌ونانه ده‌به‌ن و ئاماده‌ن له پێناو پۆست و به‌رژه‌وه‌ندی ماددی خۆیان ده‌ست بۆ هه‌موو كارێكی خراپ و گه‌نده‌ڵی ببه‌ن.

"دواخستنی هه‌ڵبژاردنی یانه‌كان ئابڕوی وه‌رزشی كوردستان ده‌بات"
هه‌ردی حه‌سه‌ن رۆژنامه‌نووسێكی وه‌رزشی كه‌لاره پێیوایه دواخستنی واده‌ی هه‌ڵبژاردنی یانه‌كان ئه‌وه‌ندیتر ئابڕووی وه‌رزشی كوردستان ده‌بات.
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ی گه‌رمیان هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات ئه‌گه‌ر ده‌نگۆی دواخستنی هه‌ڵبژاردنی كارگێری یانه‌كان راست بێت، ئه‌وا هیچ وشه‌یه‌كی ناشرین شك نابه‌م بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی ئه‌و كه‌سانه‌ی بكه‌مه‌وه كه له هه‌وڵی ئه‌و كاره قێزه‌ونه‌ن.
هه‌ردی حه‌سه‌ن ده‌شڵێت: له ئێستادا هیچ به‌هانه‌یه‌ك نییه بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنی یانه‌كان، چونكه هیچ گرفتێكی گه‌وره‌ی سیاسی و ته‌ندروستی له كوردستان نییه تا بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكرێته بیانوو.
هه‌ردی له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا پێیوایه ده‌نگۆی دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان پیلانگیرییهكه له دژی ئه‌و گه‌نجانه‌ی ده‌یانه‌وێت بێنه پێشه‌وه، ده‌شڵێت: تاكه هۆكار كه وایكردووه بیر له دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكرێته‌وه ته‌نیا فشاری كۆمه‌ڵه كه‌سانێكی نێو كارگێری یانه‌كانن كه چه‌ندین ساڵه هه‌رچی خێر و بێری یانه‌كانه به‌بێ گرفت لوشی ده‌ده‌ن و كه‌سیش پێیان ناڵێت به‌ری چاوتان كلی پێوه‌یه.
هه‌ری پێیوایه ئه‌وه‌ی رووده‌دات له ئه‌نجامی ئه‌و مه‌ترسییه كه ئێستا كه‌وتووه‌ته سه‌ربه‌رژه‌وه‌ندی و كورسییه‌كانیان، بۆیه نایانه‌وێت له ده‌ستی بده‌ن، بۆیه كه‌وتوونه‌ته په‌له قاژه‌ی دواخستنی هه‌ڵبژارده‌ی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌كانیان.

به‌پێی ئه‌و بڕیاره‌ی پێشووتر دراوه، رۆژی شەممە ده‌بێت هەڵبژاردنی یانەکانی کوردستان دەستپێبکات و رۆژانە بەگوێرەی ئەو خشتەیەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەرزش دایناوە هەڵبژاردنی یانەکان دەکرێت، کە رۆژی یەکشەممە هەڵبژاردنی یانەی هەولێره کە بە گەورەترین یانەی وەرزشی کوردستان دادەنرێت و زۆرترین چاو لەسەر هەڵبژاردنی یانەکانی هەولێر و زاخۆ و دهۆکە.